ئاماری تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە عێراق كەم دەبێتەوە

:: PM:04:24:06/07/2020 ‌

تا ئێستەیش ئامارەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا لە دنیا روو لە هەڵكشانێكی خێرایە، كە دوایین ئامار ئاماژە بۆ زیاتر لە 11 ملیۆن و 591 هەزار تووشبوو و زیاتر لە 537 هەزار مردن دەكات، وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری قوربانیانی كۆرۆنا بڵاو كردەوە كە 94 مردن و 1796 حاڵەتی نوێی تووشبوونە.
ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتە 62275 حاڵەت
بەپێی نوێترین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ دووشەم بڵاوكرایەوە، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 11519 پشكنین لە سەرجەم تاقیگەكانی كۆرۆنا لە عێراق ئەنجام دراوە و  1796 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە كە 367ی لە بەغدا و 234 لە سلێمانی و 88 لە نەجەف و 31 لە هەولێر و 138 لە كەربەلا و 88 لە كەركووك و دوو لە دهۆك و 67 لە بابل و 61 لە دیالە و 47 لە واست و 122 لە بەسڕە و 67 لە میسان و 183 لە زیقاڕ و 111 لە دیوانییە و 73 لە سەڵاحەدین و 16 لە ئەنبار 86 لە موسەنا و 15 لە نەینەوا.  

هەر لەو ماوەیەدا 1724 چاكبوونەوە هەبووە، 102 لە سلێمانی و 70 لە هەولێر و 103 لە كەركووك، جیا لە تۆماركردنی 94 حاڵەتی مردن، 10ی لە سلێمانی و دوو لە هەولێر و دوو لە كەركووك، بەوەیش كۆی ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتە 62275 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 34741 حاڵەت و مردنیش 2567 حاڵەتە.    




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل