شوانێك كوژرا

:: AM:09:07:07/07/2020 ‌

شوانێكی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان /17 ساڵ/ لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێران لە بەرزاییەكانی سەردەشت كوژرا.

ئەمڕۆ سێشەم حەوتی تەمووز، ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەكانی سوپای پاسداران لە بەرزاییەكانی سنووری دەشتی وەزێنەی سەردەشت تەقەیان لە شوانێك بە ناوی یوسف ئەحمەدی كردووە و كوشتوویانە.

شوانێكی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی ڕێبین ئیسماعیل بە سەختی بریندار بووە
ڕوون كراوەتەوە، یوسف ئەحمەدی خەڵكی گوندی ئاڵواتان سەر بە ناوچەی میراوای سەردەشت بووە، هەروەها ڕۆژی هەینی هێزەكانی سوپای پاسداران لە سنووری پیرانشار لە كاتێكدا تەقەیان لە ئاژەڵدارانی هەرێمی كوردستان كردووە كە چەند كیلۆمەتر دوور بوون لە سنوورەكانی ئێران، لە ئاكامی ئەو تەقەیە كە بە چەكی "بی كەی سی" كراوە، شوانێكی تەمەن /١٧ ساڵ/ بە ناوی ڕێبین ئیسماعیل بە سەختی بریندار بووە.

ماوەی دوو هەفتەیە لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵات، سوپای پاسداران ئەو شوانكارانە دەكاتە ئامانج كە بۆ كاری مەڕداری چوونەتە ناوچە كوێستانییەكان.


 



وشە - رامیار جەواد