پەیامێك لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان

:: PM:12:07:07/07/2020 ‌

 

لەبارەی كوژرانی هیشام هاشمی، سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان پەیامێك بڵاو دەكاتەوە و داواش لە حكوومەتی عێراق دەكات لە ماوەیەكی كەمدا بكەرانی ئەو كارە بە سزای یاسایی بگەیەنێت.

ئەمڕۆ سێشەم حەوتی تەمووز، لە ڕاگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، تاوانی كوژرانی توێژەر و لێكۆڵەری دیاری عێراق هیشام هاشمی، رووداوێكە كە سەدان جاری تر وەك تاوانی كوشتنی رۆڵەكانی عێراق لە خۆپێشاندەران و خاوەن وشە ئازادەكان دووبارە دەبێتەوە.

داوا لە دەسەڵاتی فیدراڵی دەكەین ناسنامەی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە ئاشكرا بكات و رادەستی دادگا و دادپەروەرییان بكات
لە ڕاگەیەنراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان باس لەوەش كراوە، ئێمە لە سەرۆكایەتی هەرێم سەركۆنەی ئەو پێشێلكارییە مرۆییە دەكەین و سەرەخۆشی لە هاوڕێ و كەسوكاری دەكەین، لە هەمان كاتیشدا داوا لە دەسەڵاتی فیدراڵی دەكەین ناسنامەی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە ئاشكرا بكات و رادەستی دادگا و دادپەروەرییان بكات.

شەوی ڕابردوو هیشام هاشمی لێكۆڵەر و شرۆڤەكاری سیاسی، لە بەردەم ماڵەكەی تیرۆر كرا، ئەوەیش كاردانەوەی گەورەی لەسەر ئاستی عێراق لێ كەوتەوە.


 



وشە - رامیار جەواد