له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكوومه‌ت له چوارچێوه‌ی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی بڕیاری ڕاگرتنی پرسه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی دا، ئێسته به‌شێك له مامۆستایانی ئاینی و هاووڵاتییان پێیان باشه پرسه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاره‌كی نه‌مێنێت له پێناو سووككردنی باری سه‌رشانی خاوه‌ن پرسه، به‌ڵام به‌شێكی تری هاووڵاتییان پێیان باشه بمێنێت و به هۆكارێكی ده‌زانن بۆ ئارامبوونه‌وه‌ی ده‌روونی خاوه‌ن پرسه‌كه.
پرسە هۆكارێكە بۆ قورسایی خستنه‌سه‌ر خێزانه‌كه
ئیدریس نامیق بابانی توێژه‌ری ده‌روونی بۆ "وشه" روونی ده‌كاته‌وه، كاتێك مرۆڤ كه‌سێكی ئازیز له ده‌ست ده‌دات كه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر سۆز و ئارامییه‌كه‌ی پێوه‌سته به‌و كه‌سه ئازیزه‌وه، تووشی هه‌ڵچوونێكی خێرا و له ناكاو ده‌بێت، ده‌كرێ كه‌سه ئازیزه‌كانی تری كه له ژیاندا ماون، له‌كاتی ئه‌و هه‌ڵچوونه خێراییه‌دا به‌شێك له ئارامی و خۆشه‌ویستی بۆ بگێڕنه‌وه به دڵنه‌واییكردن.
ئه‌و ده‌روونناسه ده‌ڵێ، كاتێك كه‌سێكی ئازیز له ماڵێك نامێنێت، ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه بیر له جووڵه‌كانی ڕۆژانی پێشتر ده‌كه‌نه‌وه بۆ خێزانێك له‌م بارودۆخی خۆپارێزكردنهدا، جهنجاڵیكردن له ماڵه‌وه قورس‌تر ده‌كه‌وێته‌وه و ده‌كرێ كاره‌ساتی به‌دوادا بێت. جگه له‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك بۆ به‌سه‌ربردنی كاته‌كانیان و هۆكاری تریش ڕوو له پرسه‌كان ده‌كه‌ن. تا ئێره ده‌توانین بڵێین پرسه‌دانان كارێكی باش نییه و دوای كۆتاهاتنی ئه‌م ڤایرۆسه‌ش ئه‌م جۆره له پرسهكردن پێویسته نه‌مێنێت.
"له ڕوانگه‌یه‌كی تره‌وه یه‌كێك له چاره‌سه‌ره‌كانی دڵته‌نگی "خه‌مۆكی" بریتییه له سه‌رقاڵكردنی چاو و مێشك به دیمه‌نی نوێ تا كه‌سه‌كان به‌هۆی سهرقاڵیبوونیان به دیمه‌نه نوێیه‌كان، فریای بیرهاتنه‌وه‌ی یاده تاڵه‌كان نه‌كه‌ون، چاره‌سه‌رێكی تر ئه‌وه‌یه نه‌هێڵین كه‌سه خه‌مۆكه‌كان به‌ره‌و گۆشه‌گیری و دووره‌په‌رێزی بچن و هه‌ست به سووتانی ده‌روونی و هه‌ستكردن به جێماوی و ڕه‌شبینی و په‌نابردن بۆ به‌كارهێنانی ماده كحوولی و هۆشبه‌ره‌كان ببه‌ن. ده‌كرێ له‌م قۆناغه‌شدا به‌پێی ڕێنوێنییه‌كانی خۆپارێزی كه‌سه نزیكه‌كان كه له مام و خاڵ و پوور تێنه‌په‌ڕێت، هۆكاری دڵنه‌وایی و له‌بیربردنه‌وه‌ی خه‌مه‌كان بن". ئیدریس نامیق وای گوت.
د. ئه‌كره‌م فه‌ره‌یدوون حه‌مه‌ئه‌مین مامۆستای زانكۆ بۆ "وشه" باس له‌وه ده‌كات، پرسه له هه‌رێمی كوردستان ئێسته‌شی له‌گه‌ڵدا بێت، وه‌ك كرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه و له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر جیاوازی هه‌بووه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌رنجێك له پرسه‌كان بده‌ین، له ناوچه جیاجیاكان له كوردستان به‌شێوازێك بووه ئه‌گه‌ر خێزانێك ئازیزێكیان كۆچی دوایی بكردایه، ده‌بوو حه‌وت رۆژ له خزمه‌تی هه‌موو ئه‌و میوانانه بوونایه كه له ده‌وروبه‌ر و ناوچه‌كانی تره‌وه هاتوون، ئه‌مه‌ش ده‌بووه بارگرانییه‌ك له‌سه‌ر خێزانه‌كه تا ئه‌وه‌نده‌ی ده‌بووه هۆی فرۆشتنی باخ و ره‌ز و مه‌ڕوماڵات.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، ورده ورده ئه‌و شێوازه كاڵ بووه‌وه و ئاسانكاری له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و پرسه‌دا رووی دا، ئه‌ویش به دانانی پرسه بۆ ماوه‌ی دوو بۆ سێ رۆژ، دیسان ئه‌مه‌ش هۆكارێك بوو بۆ قورسایی خستنه‌سه‌ر خێزانه‌كه و به‌ڕێكردنی میوان له‌و ماوه‌یه‌دا.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، بوونی پرسه كارێكی جوانه و باشه و هۆكارێكه بۆ دڵنه‌وایی و ئاسووده‌بوونی خێزانی كۆچكردوو و پڕكردنه‌وه‌ی ده‌روونی تاكه‌كانی ناو خێزانی كۆچكردووه‌كه، به‌ڵام له رووی ئابوورییه‌وه زیان به خێزانه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه به بۆچوونی من ته‌نیا رێوڕه‌سمی "بردن، شووشتن و ناشتن"ی كۆچكردوو پێویسته، بۆ ئه‌وانی تر ده‌توانین رێیه‌كی تر به‌كار بهێنن بۆ دڵنه‌وایی و ئاسووده‌بوونی خێزانه‌كه.
هه‌ولێر/ په‌ریهان عومه‌ر