لە نوێترین توێژینەوەدا دەرکەوتووە ئەو پیاوانەى بەیانیان بە ماچێک ماڵئاوایی لە هاوسەرەکانیان دەکەن نزیکەى چوار ساڵ زیاتر دەژین.
دکتۆر "جۆن گۆتمان" و "جولی گۆتمان" کە هاوسەرى یەکترن و بە
لێکۆڵینەوە چڕ و بەناوبانگەکانیان ناسراون، لەبارەى سەقامگیریی هاوسەرگیری و شیکاری پێوەندییەکان، لە چاوپێکەوتنێکدا باسی نهێنیی بەهێزبوونی پێوەندییەکانى نێوان هاوسەران بە شێوازێکى زانستى دەکەن و دەڵێن، توێژینەوەیەکی ئەڵمانی ئەوەی دەریخستووە، ئەو پیاوانەی هەموو بەیانییەک بە ماچێک ماڵئاوایی لە ژنەکانیان دەکەن، نزیکەی چوار ساڵ زیاتر دەژین.
جۆن و جولی ئاماژەیان کردووە، مەبەست لەم ماچە، ماچێکی ڕوومەتی زۆر خێرا و بەپەلە نییە، بەڵکو دەبێ ماچەکە ئاماژەیەکی مانادار بێت کە پێوەندییەکەیان بەهێزتر بکات.
هەروەها دەڵێن، "ماچى شەش چرکە" کە ماچێکە و لایەنى کەم شەش چرکە شەش چرکە دەخایەنێت، یارمەتی دەردانی ئۆکسیتۆسین دەدات، بەمەش هەستکردن بە سەلامەتی و پێوەندیی نێوان هاوسەرەکان زیاتر دەبێت.
جۆن و جولی لەبارەى هۆڕمۆنى ئۆکسیتۆسین روونیان کردەوە، کە هۆڕمۆنێکە لە لەشدا بە "هۆڕمۆنی خۆشەویستی" یان "مادەی کیمایی لەباوەشکردن" ناسراوە، چونکە ئەم هۆڕمۆنە و دەردرانی پەیوەستە بە "هەستی متمانە و ئارەزووی سێکسی و ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی پتەوبوونی پێوەندییەکان"، هەر بۆیە کاتێک کەسێک لەباوەش دەگرین، یان دەگەینە ئۆرگازم، هۆڕمۆنی ئۆکسیتۆسین لە لەشماندا دەردەدرێت.