ناوچه‌ی توه‌سپی شاری سلێمانی زۆرترین خانووی زێده‌ڕۆی لێ دروستكراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆریشه هێزه‌كانی ته‌ناهی له ناوچه‌كه‌ن و ڕێگری له دروستكردنی خانووی زێده‌ڕۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام خاوه‌ن نووسینگه‌یه‌كی خانووبه‌ره ده‌ڵێ، له ڕێی پێدانی به‌رتیله‌وه، به به‌رچاوه‌ی هێزه‌كانه‌وه خانووی زێده‌ڕۆ له توه‌سپی دروست ده‌كرێت.
هاووڵاتییه‌ك كه پیشه‌ی فه‌رمانبه‌ره و زه‌وی له ناوچه‌ی توه‌سپی هه‌یه له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی پێی باش نه‌بوو ناوی بڵاو بكرێته‌وه، بۆ "وشه" گوتی، هه‌ر كه‌سێك كه زه‌وی له‌و شوێنه هه‌بێت، ناتوانێ خانووی له‌سه‌ر دروست بكات و پۆلیسی شاره‌وانی هه‌ڵده‌كوتنه‌سه‌ری، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ڕێی به‌رپرسی حزبییه‌وه پشتیوانی بكرێیت و پسووله‌یه‌كی ڕێگه‌پێدانت بۆ ده‌رده‌كات، ئه‌وا به ئاسایی و ئاسانی ده‌توانی خانووه‌كه‌ت به‌رز بكه‌یته‌وه.
زیاتر گوتی، ئه‌و پسووله‌ی ڕێگه‌پێدانه كه له‌لایه‌ن به‌رپرسی حزبییه‌وه ده‌كرێن، به پاره و به‌رتیل ده‌كرێ و بۆ دروستكردنیشی پێویسته له نێوان 500 تا دوو هه‌زار دۆلار بده‌یت، ئه‌م نرخه‌یش به گوێره‌ی پشتیوانی و واسته به‌رز و نزم ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر واسته‌ت نه‌بێ و به‌رتیلیش نه‌ده‌یت، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك نا‌توانیت خانوو له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه‌ت دروست بكه‌ین.
ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، كه لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی كه به هێزه ڕه‌شه‌كه ناسراوه و لیوا عومه‌ر فه‌رمانده‌یی ده‌كات، به‌رپرسن له ناوچه‌ی توه‌سپی، ئه‌ركیان كه ڕێگری له خانووی زێده‌ڕۆ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی پشتیوانی حزبی و پسووله‌یان به به‌رتیل بۆ كراوه، هیچ ڕێكارێكیان به‌رانبه‌ر ناگرنه‌به‌ر.
سه‌هه‌ند عه‌لی خاوه‌ن نووسینگه‌یه‌كی كڕین و فرۆشتنی خانوو زه‌وی له ناوچه‌ی توه‌سپی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مه گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره لێره ده‌كرێت، هێزه ڕه‌شه‌كه بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و ئاسایی دێنه ده‌ست، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی واسته و پشتیوانی حزبیان هه‌یه و به‌رتیل ده‌ده‌ن، هیچیان به‌رانبه‌ر ناكه‌ن.
ده‌ڵاڵه‌كان پسووله‌كه دروست ده‌كه‌ن و كه‌سی بكه‌ری كاره‌كه كه‌س نایبینێت
زیاتر گوتی، ئه‌گه‌ر بته‌وێ به به‌رتیل خانووه‌كه‌ت دروست بكه‌یت، هێزه‌كه خۆیان كارئاسانیت بۆ ده‌كه‌ن، تا به‌رتیله‌كه بده‌یت و پسووله‌كه‌ت بۆ بكرێ، ئه‌وكات هه‌موو شتێك ئاسایی ده‌بێت.
ئاماژه‌ی دا، پسووله‌كه كاتییه و ماوه‌یه‌ك بۆ خاوه‌ن زه‌وییه‌كه داده‌نرێ تا خانووه‌كه ته‌واو بكات، تا ئه‌و ماوه‌یه مه‌فره‌زه‌كانی هێزه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌و شوێنه‌دا ناڕۆن و به‌لایه‌وه ناچن، واته ئه‌و به‌رتیله ته‌نیا بۆ ئه‌و ماوه كه‌مه‌یه كه به خاوه‌ن زه‌وییه‌كه‌ی ده‌ده‌ن كاره‌كه‌ی ته‌واو بكات.
خاوه‌نی نووسینگه‌كه‌ی كڕین و فرۆشتنی خانوو ئه‌وه‌یشی گوت، ئه‌و كاره و پرۆسه‌ی به‌رتیلدانه له ڕێی كۆمه‌ڵێك ده‌ڵاڵه‌وه ده‌كرێت، واته كه‌سی یه‌كه‌م و كه‌سی ڕێگه‌پێده‌ر یه‌كتر نابینن و ده‌ڵاڵێك نێوه‌ندگیریان ده‌كات، ئه‌و داهاته‌یش بۆ گیرفانی كه‌س و به‌رپرسانه، چونكه هیچ ڕێنمایی و بڕیارێك له حكوومه‌ته‌وه نییه، تا به‌و بڕه پاره‌یه مۆڵه‌ت بدات خه‌ڵكی توه‌سپی خانوو له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانیان دروست بكه‌ن.
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه لێكۆڵینه‌وه ده‌كات
له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، لیوا عومه‌ر فه‌رمانده‌ی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی ده‌ستی له‌وكاره هه‌یه، سه‌هه‌ند عه‌لی گوتی، ئه‌وه‌ی زانیومانه لیوا عومه‌ر پسووله‌ی ڕێگه‌دان بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه ده‌كات و هیچ پاره‌یه‌كیان لێ وه‌رناگرێت، به‌ڵام نازانرێ تا چه‌ند ئاگه‌داری ئه‌و گه‌نده‌ڵییه كه له ناوچه‌كه ده‌كرێت.
خه‌دیجه عه‌بدولجه‌بار ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بۆ "وشه" گوتی، ئه‌و بابه‌ته ده‌خه‌نه به‌رنامه‌ی كار و به‌دواداچوونه‌كانی خۆیانه‌وه و تا ئێسته ئاگه‌داری شتێكی له‌وجۆره نین، بۆیه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یشی نه‌شارده‌وه كه پێشتر له ناوچه‌یه‌كی تری سلێمانی به به‌رتیل ڕێ به دروستكردنی خانووی زێده‌ڕۆ ده‌درا، به‌ڵام پاش لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونمان كاره‌كه كۆتایی هات.
سلێمانی/هه‌ستیار عه‌بدوڵا.