ئەمەریكا بە فەرمی لە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی هاتە دەرەوە

:: AM:09:55:08/07/2020 ‌
ئەمەریكا كۆتایی بە ئەندامێتی خۆی لە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی هێنا و بە فەرمی هەڵوێستی خۆی پێشكەشی رێكخراوەكە كرد. پێشتر ترەمپ لە مانگی ئایاردا نیازی وڵاتەكەی بۆ هاتنەدەرەوە لە رێكخراوەكە ئاشكرا كردبوو.

گوتەبێژێكی ئانتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك ئەوەی پشترَاست كردەوە، ئەمەریكا داواكارییەكەی پێشكەشی رێكخراوی تەندروستی جیهانیی كردووە.

مەرجی كشانەوەی ئەمەریكا لە رێكخراوەكە ئەوەیە سەرجەم بەرپرسیارێتی و ئەركە داراییەكانی خۆی جێبەجێ بكات.

دۆناڵد ترەمپ رێكخراوی تەندروستی جیهانیی تۆمەتبار كردووە لەوەی لە كاتێكی درەنگدا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی لە مەترسییەكانی كۆرۆنا ئاگادار كردووەتەوە. 

سەرەڕای ئەوەی كە ئەمەریكا زیاتر لە چین پارەی بە رێكخراوەكە داوە، كەچی رێكخراوەكە كەوتووەتە ژێر كاریگەریی چینەوە.

لە ساڵی دارایی 2018-2019 ئەمەریكا 893 ملیۆن دۆلاری بە رێكخراوەكە دابوو.
بەگوێرەی دۆیچەوێلە، ئەمەریكا نزیكەی 15%ی بودجەی رێكخراوی تەندروستی جیهانیی دابین دەكرد. لە ساڵی دارایی 2018-2019 ئەمەریكا 893 ملیۆن دۆلاری بە رێكخراوەكە دابوو.

ترەمپ لە كاتێكدا ئەم هەڵوێستەی نواند كە خۆی یەكێك لەو كەسانە بوو سەرەتاكان حاشای لە بوونی كۆرۆنا دەكرد.


وشە - سلێمان تاشان