دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان دوای هه‌شت ڕۆژ تێپه‌ڕبوون له كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خانه‌نشینیی یان ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر په‌رله‌مانتاراندا، به‌ڵام تا ئێسته ته‌نیا حه‌وت په‌رله‌مانتار خانه‌نشینییه‌كه‌یان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه. ئه‌وه له كاتێكدا له یه‌كه‌م خولی په‌رله‌مانه‌وه تا ئێسته هه‌رێم خاوه‌نی زیاتر له 555 په‌رله‌مانتاره.
له یه‌كه‌م خولی په‌رله‌مانه‌وه تا ئێسته هه‌رێم خاوه‌نی زیاتر له 555 په‌رله‌مانتاره
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتی ته‌مووز، سامان ئه‌حمه‌د به‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، تا ئه‌مڕۆ حه‌وت په‌رله‌مانتاری هه‌رێمی كوردستان فۆڕمی ره‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینبوونیان پڕ كردووه‌ته‌وه.
زیاتر گوتی، پرۆسه‌كه له یه‌كی ته‌مووزه‌وه ده‌ستی پێ كردووه تا یه‌كی ئاب و بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، دوای ئه‌وه له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه بۆ ڕای گشتی زانیارییه‌كانی كۆتایی ده‌خه‌ینه ڕوو.
ئاشكرای كرد، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خانه‌نشینبوون به‌سه‌ر په‌رله‌مانتاراندا بۆ سه‌رجه‌م خوله‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌وه‌ی ئاره‌زوو ده‌كات ده‌توانێ فۆڕمه‌كه پڕ بكاته‌وه.
ڕۆژی سێشه‌م 30ی حوزه‌یران، په‌رله‌مانی كوردستان نووسراوێكی بڵاو كرده‌وه، تێدا ڕای گه‌یاندبوو كه به پشتبه‌ستن به یاسای ژماره دووی ساڵی 2020 و ماده‌ی حه‌وت و بڕگه‌ی چواره‌می یاسای چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین، هه‌ر په‌رله‌مانتارێك له خولی پێنجه‌م و خانه‌نشینی خوله‌كانی تر ده‌یه‌وێ ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌ستبه‌رداری مووچه‌ی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاری بێت، ده‌توانێ له یه‌كی ته‌مووزه‌وه بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ سه‌ردانی دیوانی په‌رله‌مان بكات به‌مه‌به‌ستی ڕێوشوێنی یاسایی.
گرفتێكی تر كه حكوومه‌ت رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێ چاكسازیی تێدا بكات ئه‌وه‌یه، له چوار خولی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رووی 450 په‌رله‌مانتار خانه‌نشین بوونه، مووچه‌ی هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی خانه‌نشین ئێسته شه‌ش ملیۆن و 200 هه‌زار دیناره، كۆی گشتی مووچه‌ی خانه‌نشینی ئه‌وانه مانگانه دوو ملیار و 790 ملیۆن دیناره، ساڵانه 33 ملیار و 480 ملیۆن دینار ده‌كات. ئه‌و له‌كاتێكدایه بڕه‌كه‌ی زیاتره، چونكه له هه‌ندێك له خوله‌كانی په‌رله‌مان په‌رله‌مانتار هه‌بووه وازی هێناوه، به‌ڵام خانه‌نشین بووه.