له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كتێبێكی تری غازی حه‌سه‌ن نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس بڵاو كرایه‌وه، له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زمانه‌وانی له‌باره‌ی سیمیۆلۆجیای گوتار له نۆڤلێتی "ئه‌ستێره‌ی ژه‌نیاری دڵزار حه‌سه‌ن" پێك هاتووه.
غازی حه‌سه‌ن نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس نوێترین كتێبی به ناوی "سیمیۆلۆجیای گوتار" بڵاو كرده‌وه، ئه‌و كتێبه له دووتوێی 277 لاپه‌ڕه چاپ كراوه و نه‌خشه‌ڕێیه بۆ چۆنیه‌تیی خوێنده‌وه‌ی ده‌ق و شیكردنه‌وه‌ی گوتاری ده‌ق له ڕوانگه‌ی زمانه‌وانییه‌وه، ئێسته كه‌وتووه‌ته بازاڕ و سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی كتێبفرۆشیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زمانه‌وانی له‌باره‌ی سیمیۆلۆجیای گوتار له نۆڤلێتی "ئه‌ستێره‌ی ژه‌نیاری دڵزار حه‌سه‌ن" پێك هاتووه
كتێبی "سیمیۆلۆجیای گوتار" له سێ به‌ش پێك هاتووه، به‌شی یه‌كه‌م: پێشه‌كی، هۆكاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ناونیشانه و پێویستیی شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌قه له‌خۆ ده‌گرێت؛ به‌شی دووه‌م: تایبه‌ته به تیرۆی زمان، گوتار، ده‌ق، ڕۆمان و بابه‌تی تری پێوه‌ست به ڕێبازی لێكۆڵینه‌وه‌كه و ئه‌ركه‌كانی زمان و كرده‌قسه؛ به‌شی سێیه‌م: بریتییه له شیكردنه‌وه‌ی گوتار و ده‌ق كه له‌م به‌شه‌دا ده‌قی ئه‌ستێره‌ی ژه‌نیار به‌پێی میتۆدی زمانه‌وانی شی كراوه‌ته‌وه.
له به‌شێكی ئه‌م كتێبه لێكۆڵینه‌وه‌ییه‌دا غازی حه‌سه‌ن نووسه‌ری كتێبه‌كه ده‌ڵێت، شیكردنه‌وه‌ی ده‌ق ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندیی به گوتاری ده‌قه‌كه، ئاستی تێگه‌یشتن لێی، هۆكار، شێوازی نووسین و به‌كارهێنانی زمانی ده‌قه‌كه هه‌یه، واده‌كات خوێنه‌ر و وه‌رگره‌كه‌ی كاری له‌باره‌وه بكه‌ن، ده‌قی زیندوو به ڕێژه و ئاست و توانای خوێنه‌ره‌كانیه‌وه به‌نده.
زیاتر ده‌ڵێت، گرنگترین شت له‌م ده‌قه و هه‌موو ده‌قێكی كارا و زیندوو ئه‌وه‌یه، تا چه‌ند ده‌سه‌ڵات و هێز و ده‌رفه‌ت بۆ وه‌رگر و خوێنه‌ر دروست ده‌كرێت، به‌شداری له به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی گوتاری ده‌قه‌كه بكه‌ن، زیندوویی نووسه‌ر پێوه‌سته به ڕۆڵی سه‌ره‌كیی خوێنه‌ر، بۆیه له‌م ده‌قانه‌دا ده‌كرێت خوێنه‌ر یه‌كسان بێت به نووسه‌ر و خوێندنه‌وه‌ش هاوسه‌نگ و هاوتای نووسین بێت.
له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا كار له‌باره‌ی به‌كارهێنانی زمان بۆ گواستنه‌وه‌ی زمانیی كراوه و له گوتاردا زمان شت بۆ ناو شته جیاوازه‌كانی تر ده‌گوازێته‌وه، به‌مه‌ش زمان له ئه‌ركێك پتر و له وه‌سفێك قووڵتر وه‌سفی شته‌كان پێشان ده‌دات.
ڕێن