كوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به وڵاتێكی كشتوكاڵی ناسراوه، به‌ڵام ساڵانه جووتیارانی كورد به‌هۆی ساغ نه‌بوونه‌وه و وه‌رنه‌گرتنی به‌رهه‌می گه‌نم له وه‌رزی هاوین له‌لایه‌ن به‌غدا، هاوكات نه‌بوونی میكانیزمی ته‌واو بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان له ناوخۆی كوردستان و عێراق، تووشی ره‌نج به‌خه‌سارییه‌كی زۆر دێن، ئه‌مجاره به‌هۆی به‌رفراوانی له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی "وشه" بۆ پاڵپشتی له به‌رهه‌می ناوخۆیی كاردانه‌وه‌ی هه‌بووه.
كاردانه‌وه‌ی باشی هه‌بووه و سوودی به جووتیاران گه‌یاندووه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتی ته‌مووز، حوسێن حه‌مه‌كه‌ریم گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، "هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی "وشه" و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ پاڵپشتی له به‌رهه‌می ناوخۆیی، به‌دڵنیاییه‌وه كاردانه‌وه‌ی باشی هه‌بووه و سوودی به جووتیاران گه‌یاندووه".
زیاتر روونی دەکاتەوە، "له‌م دۆخه سه‌خته‌ی ئێسته ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه سه‌رۆكی حكوومه‌ت خۆی و پارێزگاكان و كه‌سانی به‌رپرسی هێناوه‌ته سه‌ر خه‌ت بۆ بیركردنه‌وه و دانانی پلان له دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته له ساڵانی ئاینده، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێم له كارنامه‌ی خۆیدا پلان و به‌رنامه‌ی گشتگیری هه‌بووه له ئاستی نزیك و دوورمه‌ودا كه سێكته‌ری كشتوكاڵ بكاته سێكته‌رێكی ژیاری و گرنگ بۆ به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری هه‌رێم و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو پلانێكی چوار ساڵه‌ی تۆكمه‌ی داڕشتووه، به‌ڵام ئه‌م ڕووداوانه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو وایكرد خێراتر بیر له چاره‌سه‌ركردنی به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌می ناوخۆ بكرێته‌وه".
"پێویسته بگوترێت كه له هه‌موو دۆخێكی سه‌خت و كێشه‌یه‌كدا هه‌لێكیش دێته پێشه‌وه، بۆ ئه‌مجاره هه‌ل بۆ بازرگانان و سه‌رمایه‌داران ڕه‌خساوه كه جووتیاران له‌م دۆخه ڕزگار بكه‌ن و هاوكاریان بن له كڕینه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان" حوسێن حەمەکەریم وای گوت.
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێی وایە، "وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ته‌نیا ناتوانێ هه‌موو كار و خواست و به‌رهه‌می ناوخۆیی جووتیاران ساغ بكاته‌وه، كشتوكاڵ له هه‌موو وڵاتێك پێوه‌ندی به ته‌واوی سێكته‌ره‌كانی ژیانه‌وه هه‌یه، بۆیه ده‌بێ هه‌مووان به به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه سه‌یری ئه‌م دۆخه بكه‌ین".
دووپاتی لەوەیش کردەوە، پێویسته ئه‌وه بكرێت به كولتوور و خه‌ڵكی كوردستان وا ڕابهێنرێن كه له‌بری كڕینی به‌رهه‌مێكی ده‌ره‌كی، به‌رهه‌می ناوخۆ بكڕن، ئه‌مه ته‌نیا بۆ ئێسته نییه، نه‌وه داوی نه‌وه ده‌بێ ئه‌وه فێر ببین.
پێویسته هاووڵاتییان بۆ پێویستی ڕۆژانه زیاتر به‌رهه‌می خۆماڵی به‌كار بێنن
ئێسته كه وه‌رزی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می جووتیارانه، زۆر له جووتیاران كێشه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌رهه‌مه‌كانیان ساغ نابنه‌وه، بۆیه له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویسته هاووڵاتییان بۆ پێویستی ڕۆژانه، زیاتر به‌رهه‌می خۆماڵی به‌كار بێنن.
"وشه" وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتمانی هه‌ڵمه‌تێكی بۆ پشتگیری به‌رهه‌می خۆماڵی ده‌ست پێ كردووه، له ماوه‌ی 48 سه‌عاتدا هه‌موو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پڕ بوون له پاڵپشتی هه‌ڵمه‌ته‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا له ماوه‌ی ئه‌و 48 سه‌عاته‌دا چه‌ندان بڕیار له‌سه‌ر به‌رهه‌می خۆماڵی درا تا ئه‌و ئاسته‌ی چیتر به‌رهه‌می جووتیاران به فیڕۆ نه‌چێت.