مووچەی خانەنشینان زیاد دەكرێت

:: PM:12:55:12/04/2024 ‌
دەستەی خانەنشینی نیشتمانیی عێراق ڕای گەیاند، پێشنیازێك هەیە بۆ هەمواركردنەوەی چەند بڕگەیەكی یاسای خانەنشینی، لەناویشیاندا بڕگەی تایبەت بە تەمەنی خانەنشینی و زیادكردنی مووچەی خانەنشینان.

عەلا محەمەد كەریم بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگای گشتیی خانەنشینیی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی كردووە، دەستیان بە ناردنی یاداشت كردووە بۆ چەند لایەنێكی پێوەندیدار، لەبارەى هەموار و لابردنی چەند بڕگەیەك لە یاسای خانەنشینیی گشتی، كە لە ساڵی 2019 هەموار كراوەتەوە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەزگای گشتیی خانەنشینی دەڵێ، ئێستە كار لەسەر ئەوە دەكەن، دووبارە تەمەنی خانەنشینی لە 60 ساڵەوە بگێڕنەوە بۆ 63 ساڵ.

گوتیشی، پێشنیازیان پێشكەش كردووە، لەبارەى ئەو جیاوازییە زۆرەی كە لە نێوان مووچەی خانەنشیناندا هەیە، ئەوان كار دەكەن لەسەر چارەسەركردنی ئەو جیاوازییە و زیاد كردنی مووچەی بەشێك لە خانەنشینان.


وشە - سۆران عەزیز