به‌رپرسێكی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، لیژنه‌یه‌كی ته‌ندروستی بۆ پێداچوونه‌وه به كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر پێكهێنراوه و پێداچوونه‌وه به سه‌رجه‌میان ده‌كرێ، ئه‌وه‌ی شایسته نه‌بێ و مه‌رجه‌كانی تێدا نه‌بێ، چیتر مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌ری پێ نادرێت.
حازم ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خانه‌نشینی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یاسای چاكسازی خستووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له هه‌موو سێكته‌ره‌كان پێداچوونه‌وه ده‌كرێ و له كوێ كه‌موكوڕی هه‌بێت، چاك ده‌كرێت.
زیاتر گوتی، یه‌كێك له‌و كه‌رتانه‌ی كه پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت، بریتییه له مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر، ئه‌مانه مووچه‌یان له ملیونێك و 500 هه‌زار زیاتره، كاتی خۆی زۆر كه‌سی نا پێویست خراونه‌ته ناو ئه‌و لیسته‌كه‌وه، كه یاساكه نایانگرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، لیژنه‌یه‌كی ته‌ندروستی له یه‌كه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا پێكهاتوون، هه‌ر كه‌مئه‌ندامێكی سه‌نگه‌ر ڕێژه‌ی كه‌مئه‌ندامی له 50% كه‌متر بێ، مووچه‌كی ده‌خرێته سه‌ر مووچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه، به‌مه‌یش مووچه‌كه‌ی كه‌متر ده‌بێته‌وه.
زۆرترین گه‌نده‌ڵی له خانه‌نشینی سه‌ربازییه
حازم ئیسماعیل ئه‌وه‌یشی ڕوون كرده‌وه، كه خانه‌نشینی سه‌ربازی و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی خانه‌نشینی هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه و دۆسیه‌كانیان دێنه‌وه لای ئێمه و دوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نوێ له هه‌ولێر و سلێمانی داده‌مه‌زرێن كه سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی خانه‌نشینی هه‌رێمی كوردستان ده‌بن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كه‌رتی خانه‌نشینی سه‌ربازی و هێزی پێشمه‌رگه زۆرترین گه‌نده‌ڵی تێدا كراوه و له ماوه‌ی ڕابردوویش له میدیاكان و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی لیستی ناوی 400 كه‌س بڵاوكرایه‌وه كه به پله‌ی به‌رزی سه‌ربازی خانه‌نشین كراون، له كاتێكدا هه‌ندێكیان خه‌ڵكی بیانین و به‌شێكیشیان ڕۆژێك پێشمه‌رگایه‌تییان نه‌كردووه، به‌ڵام له ڕێی حزب و به واسته‌كاری ناویان خراوه‌ته لیسته‌كه‌وه و مانگانه مووچه‌یان پێ ده‌درێت.
سلێمانی/هه‌ستیار عه‌بدوڵا.