شێوازێكی نوێی قاچاخچێتی لە سنوورەكانی سلێمانی ئاشكرا دەبێت

:: AM:09:02:09/07/2020 ‌
لە سنوورەكانی سلێمانی بەشێوازێكی نۆی كاری قاچاخچێتی دەكرێت، مریشكی بەستووی ڕێپێنەدراو لەناو ئایس كرێم دێتە شاردنەوە و دەگوازرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی تەمووز، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بڵاوی كردووەتەوە، لە سنووری مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان، دەست بەسەر بارێكی مریشكی بەستوودا گیرا كە بڕەكەی زیاتر لە 27 تۆن بووە.

ئەو بارە مریشكە بەچەند كارتۆنی ئایس كریم داپۆشرابوو تا بتوانن لەو ڕێیەوە تێیپەڕێنن
باس لەوەش كراوە، ئەو بارە مریشكە بەچەند كارتۆنی ئایس كریم داپۆشرابوو تا بتوانن لەو ڕێیەوە تێیپەڕێنن و دواتر ساغی بكەنەوە.

بەپێی ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ، ئێستە هاوردەكردنی مریشكی بەستوو بۆ ناو هەرێمی كوردستان قەدەغەیە تا كاتێك بەرهەمی ناوخۆ كەم دەبێتەوە.

دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان یەك رێڕەوی هەیە بۆ هاوردەكردنی شمەك و ناردنی نەوت، لە ڕابردوودا دوو كەسی ئەو كۆمەڵگەیە بەهۆی كاری ڕێپێدراو دوور خرانەوە و ئێستەیش كاروباری ئەو مەرزە بەتوندی چاودێری دەكرێت بەهۆی بوونی هێنانی بەرهەمی قاچاخ.



وشە - رامیار جەواد