شەقامێكی نوێ‌ لە هەولێر دروست دەكرێت

:: PM:01:56:09/07/2020 ‌
بەڕێوەبەری شارەوانیی هەولێر ڕای دەگەیەنێت، دەست كراوە بە دروستكردنی شەقامێكی نوێ‌ لە گەڕەكی فەرمانبەرانی هەولێر كە چەندان ئاسانكاری بۆ هاووڵاتییان دەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی تەمووز، سەرۆكایەتی شارەوانیی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، لە هەولێر شەقامێكی نوێ دروست دەكرێت كە شەقامی 30 مەترییە.

پڕۆژەی دروستكردنی شەقامی 30 مەتریی گەڕەكی فەرمانبەرانی
عەبدولواحید ئەحمەد سەرۆكی شارەوانیی هەولێر پڕۆژەی دروستكردنی شەقامی 30 مەتریی گەڕەكی فەرمانبەرانی بەسەر كردەوە. پڕۆژەكە لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر و لەڕێی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیی چوار لە گەڕەكی فەرمانبەران دەستی پێ كردووە.

ڕوون كراوەتەوە، ئەو پڕۆژەیە بەگوژمەی 108 ملیۆن و 810 هەزار دینار لەسەر داهاتی سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر جێبەجێ دەكرێت، درێژیی پڕۆژەكە لەسەر ڕووبەری 600 مەتر دووجایە و ماوەی 75 ڕۆژ تەرخان كراوە بۆ تەواوكردنی، بەتەواوبوونی پڕۆژەكە جەنجاڵی لەو شوێنە نامێنێت و كارئاسانی زۆر دەكات بۆ شۆفێران و هاووڵاتییان.




وشە - رامیار جەواد