شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی نه‌وت و داته‌پینی ئابووری عێراق به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، له‌م هاوینه جارێكی تر كێشه‌ی كه‌می ئاویش سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه و ئه‌مه‌یش هێنده‌ی تر ته‌نگژه‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه و ژیانی عێراقییه‌كان قورس‌تر ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌ناڵێنن و حكوومه‌ت تووشی كورتهێنانی گه‌وره له بودجه بووه.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز له‌وباره‌وه بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئاوی پاككردنه‌وه له نه‌خۆشخانه‌كانی عێراق به ته‌واوی پیس و ناشیاوه، جیا له‌وه‌ی ئاوی زبر و پڕ له ماده‌ی كیمیایی له نێو هه‌ردوو ڕووباری دیجله و فورات ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات نه‌خۆشی زیاتر له نێو هاووڵاتییان بڵاو ببێته‌وه، له داهاتوو كاریگه‌رییه ترسناكه‌كانی ده‌ر بكه‌وێت، به تایبه‌ت خه‌ڵكی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ئاوی ڕووباره‌كان ده‌خۆنه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی بچێته پاڵاوگه‌كان و پاك بكرێنه‌وه و له ماده كیمیایی و زیانبه‌خشه‌كان دابماڵرێن، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ماده‌یی كیمیایی و پیسبوونی ئاو له عێراق، هاوكات بڕ و ڕێژهكهیشی هه‌موو هاوینێك ڕوو له كه‌مبوونی ته‌واوه‌تی ده‌كات.
عه‌زام علووش له دامه‌زراوه‌ی "سروشتی عێراق" كه ڕێكخراوێكی ژینگه‌پارێزه و كار ده‌كات له پێناوی زیندوو هێشتنه‌وه‌ی زۆنگاوه‌كانی باشووری عێراق، له‌وباره‌وه گوتی، ئاوی ناوچه‌كه چینی كیمیایی و پیسی زۆری تێكه‌وتووه، كه ئه‌مه‌یش كێشه‌ی گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
تۆبیاس فۆن لوسو پسپۆری ئاسایشی ئاو له په‌یمانگه‌ی كلینگیندیل كه ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه له هۆڵه‌ندا، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ڕوونی كرده‌وه، كه ژێرخانی ئاو له هه‌ر وڵاتێك كاتێك تووشی كێشه و گرفت ببێت، ئه‌وا ئاسایشی ژیان و سه‌لامه‌تی خه‌ڵكه‌كه ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یشی به ده‌ست ته‌نگژه‌ی ئاوه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌هۆی بوونی جه‌نگ و ململانێی نێوده‌وڵه‌تییه له سنووری وڵاته‌كه و نه‌بوونی ئارامییه، چونكه كاتێك توندوتیژی و كێشه‌ی ته‌ناهی هه‌بێت، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مرۆڤ هه‌موو سێكته‌ره‌كانی تر په‌راوێز ده‌خات و ڕوو له نه‌هێشتنی توندوتیژییه‌كان ده‌كات، ئه‌وه‌ی له عێراقیش ده‌گوزه‌رێت، هه‌مان ئه‌و پێناسه‌یه كه باسمان لێوه‌ی كرد.
ئاوی دیجله و فورات پڕ بووه له ماده‌ی كیمیایی و پیسی
زیاتر
گوتی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دۆخی عێراق تا ئێسته ئارامییه‌كی ته‌واو و جێگیری به‌خۆیه‌وه نه‌بینیووه، هاوكات دروستكردنی به‌نداو له‌لایه‌ن توركیا و سووریا و ئێرانه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و ڕووبارانه‌ی ده‌ڕژێنه عێراقه‌وه، وایكردووه كه ئاسایشی ئاوی وڵاته‌كه بكه‌وێته به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌وه. ته‌نیا ئه‌مه‌یش هۆكار نییه، به‌ڵكو گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و كه‌مبوونه‌وه‌ی بارینی باران، یه‌كێكی تره له‌و گرفتانه‌ی وایكردووه كه عێراق به‌ره‌و بیابانبوونی زیاتر هه‌نگاو بنێت و كشتوكاڵی وڵاته‌كه ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕوو له پاشه‌كشه بكات.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌ی ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، سه‌ره‌ڕای بوونی پلان و به‌رنامه‌ی حكوومه‌ته‌كانی پێشوو و ئێسته‌ی عێراقیش، به‌ڵام هه‌نگاوی گه‌وره بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی ئاو له عێراق نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر، حكوومه‌تی ئێسته‌یش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی ڕژدی هاوێشتووه و نیازی ته‌واوی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌ڵام به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه، ئابوورییه‌كه‌ی تووشی ته‌نگژه‌یه‌كی قورس و كورتهێنانێكی گه‌وره بووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، ئابووری عێراق ئه‌مساڵ به ڕێژه‌ی نۆ تا 10% ڕوو له پاشه‌كشه بكات.
خالید سلێمان كه ڕۆژنامه‌وانێكی كورده و له ماوه‌ی ڕابردوو كتێبێكی له‌سه‌ر پرسی ئاسایشی ئاو نووسیوه گوتی، كه‌مبوونه‌وه‌ی زیاتری ئاو له عێراق، ساڵ له دوای ساڵ ده‌بێته هۆكارێك بۆ زیادبوونی گرژی و توندوتیژییه‌كان و ده‌سته‌به‌رنه‌بوونی ئارامی و ئاسایش له وڵاته‌كه، چونكه ته‌نگژه‌ی ئاو له هه‌موو ته‌نگژه‌كانی تر ترسناكتره و ڕاسته‌وخۆ پێوه‌سته به ژیان و مانه‌وه‌ی مرۆڤه‌وه.
ساڵ له دوای ساڵ ڕێژه‌ی ئاو له عێراق كه‌متر ده‌بێته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌كان فره‌وانتر و ترسناكتر ده‌بن
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، به‌هۆی كه‌می ئاو و دروستبوونی كۆسپ له‌به‌رده‌م كشتوكاڵكردن، ئه‌مه هانی خه‌ڵكی گونده‌كان و جووتیاران ده‌دات له گونده‌وه ڕوو له شاره گه‌وره‌كان بكه‌ن، به‌مه‌یش هه‌م ڕێژه‌ی بێكاری زۆر زیاتر به‌رز ده‌كاته‌وه، هه‌میش وا ده‌كات كه كشتوكاڵی عێراق به ته‌واوی په‌كی بكه‌وێت و هیوای هه‌ستانه‌وه‌ی نه‌مێنێت، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش ئه‌و شه‌پۆله‌ی له گونده‌وه بۆ شاره گه‌وره‌كان ده‌ست پێ ده‌كات، كاردانه‌وه و لێكه‌وتی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه، جیا له ڕووی بێكارییه‌وه، كێشه‌ی نیشته‌جێبوون زیاتر ده‌كات، هه‌موو ئه‌مانه‌یش یه‌ك له دوای یه‌ك گرفته‌كان قووڵتر ده‌كه‌نه‌وه و گه‌یشتنی وڵاته‌كه به كه‌نارێكی ئارام زۆر دوور ده‌خه‌نه‌وه.
مه‌ها یاسین به‌رپرسی ده‌سپێشخه‌ری ئاسایشی ژیان له به‌سڕه له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، گه‌نجه‌كان هیچ هیوایان نه‌ماوه، ئه‌وان سه‌ره‌ڕای بێكارن، خۆیشیان و خانه‌واده‌كانیشیان له هاوینی گه‌رم كه پله‌ی گه‌رما له زۆرینه‌ی ڕۆژه‌كان له سه‌رووی 45 پله‌ی سیلیزییه‌وه‌یه، تووشی بێئاویش ده‌بن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كاره‌بای وڵاته‌كه له‌وپه‌ڕی كێشه‌دایه و ناتوانن له‌م وه‌رزه‌دا خۆیان به به‌رده‌وامی فێنك بكه‌نه‌وه.
ساڵانی ڕابردوو خه‌ڵكی مانگانه به‌لای كه‌مه‌وه بۆ كڕینی ئاو نزیكه‌ی 60 دۆلاریان خه‌رج كردووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ دروستبوونی كێشه له دابه‌شكردنی مووچه و خراپی ئابووری عێراق و له ده‌ستدانی كار و وه‌ستانی ژیان به‌هۆی كۆڕۆناوه، ئه‌سته‌مه بتوانن ئاو بكڕن، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات دۆخی ژیانیان زۆر قورس‌تر و كاره‌ساتبارتر بێت.