دوای زیاتر له 87 ساڵ لە بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی توركیا، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی شورای توركیا بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئه‌و بڕیاره، كه تێدا مۆزەخانەی ئایا‌سۆفیا ده‌كرێته مزگه‌وت، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌و بڕیاره توركیا له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئه‌وروپا تووشى كێشه‌ى نۆى بكات.
پێویسته بگوترێت كه مزگەوتی ئایا‌سۆفیا، ئێسته بەناوبانگترین مزگەوتی تورکیایە، له ئه‌سته‌نبوڵ پێش هاتنی سوڵتان فاتیح و گرتنى ئیستانبوڵ، کەنیسەی مەسیحیەکان بووە، ئه‌وروپایش به شوێنێكى مێژوویى سه‌یرى ده‌كات و چه‌ندان جار هۆشیارى داوه‌ته توركیا هه‌نگاوى وا نه‌نێت و مێژووى ئه‌و شوێنه تێك نه‌دات.
ئەمڕۆ هەینی 10ی تەمووز، فه‌رمانگه‌ی 10ی ئه‌نجوومه‌نی شورا بڕیاریدا بڕیارەکەی ساڵی 1934 هەڵبوەشێنێته‌وه و
ئایا‌سۆفیا له مۆزه‌خانه‌وه بكه‌ن به مزگه‌وت، كه پێشتر به فه‌رمانى ئه‌تاتورك كرابوو به مۆزه‌خانه، دواتر ڕەجەب تەییب ئۆردو‌غان سەرۆک کۆماری تورکیاش واژووی لەسەر نووسراوه‌كه كرد، هه‌روه‌ها ئۆردو‌غان فه‌رمانى كردووه كه ئایا‌سۆفیا بخرێتە سەر میلاکی وەزارەتی ئەوقاف.
شایه‌نى باسه دواى بڕیاره‌كه‌ى حكوومه‌ت ڕاسته‌وخۆ هێزێكى زۆرى ته‌ناهى بڵاوه‌ى پێكرا و به‌ربه‌ستێكى زۆر له‌به‌رده‌م ئایا‌سۆفیا جێگیر كرا.
ئایا‌سۆفیا یان ھاجیا سۆفیا کلێسایەکی کۆنی ئاینی مەسیحییەكانه، کە لە دوای گرتنى ئەستەنبوڵ بە دەستی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی کرا بە مزگەوت. ئایا‌سۆفیا لە ساڵی 1935ەوە وەک مۆزەخانە بە کاردێت. ئایا‌سۆفیا هەمیشە بە جوانترین باڵەخانەی مێژوویی ناوزەند دەکرێت، لەساڵی 2014 پاپا فرانسیس لە میانی سەردانی بۆ تورکیا سەردانی ئایاسۆفیاشی کرد، داوای دووبارە بوونەوەی بە کڵێسا‌ی کرد.