ئەمڕۆ هەینی 10ى ته‌مووز، غەیدا كمبش، په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رۆكی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له ده‌ست دا.
سوهاد حه‌یالی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی خولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله له‌سه‌ر پشكی سوونه‌كانی دیاله، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10ى ته‌مووز، خاتوو غه‌یدا كه‌مبش، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی عێراقیه‌ی نیشتمانی له پشكی پارێزگای دیاله به‌هۆی ڤایرۆسى كۆرۆناوه كۆچی دوای كرد.
زیاتر گوتی، ئه‌وه یه‌كه‌مین په‌رله‌مانتاری سنووری دیاله‌یه به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیان له ده‌ست بدات.
لای خۆیه‌وه فارس محه‌مه‌د، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی پارێزگاكه هه‌واڵی مردنی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی بۆ"وشه" پشت ڕاستكرده‌وه.
دكتۆر غەیدا كبمش له ساڵی 1974 له دیاله له دایكبووه، خاوه‌نی چوار منداڵه، له ساڵی 1999 به‌شی زانسته سیاسیه‌كانی له زانكۆی به‌غدا ته‌واو كردووه، پاشان بڕوانامه‌ی ماجستێری له بیروبۆچوونی سیاسی به‌ده‌ستهێناوه له ساڵی 2007دا بووه خاوه‌نى بڕوانامه‌ی دكتۆرا له پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به مه‌زهه‌ب سوونه بووه.
شایه‌نى باسه پێشتر محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕای گه‌یاندبوو، زیاتر له 20 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هرێنی