پسپۆرانی بواری ئابووری و بازرگانی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چالاكانه هاتووه‌ته مه‌یدان بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی و دووپاتیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه تا ئێسته هه‌نگاوی گه‌وره نراوه و سه‌ركه‌وتنی حكوومه‌ته‌كه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و داوایش ده‌كه‌ن كه ئه‌وانه‌ی خۆیان به نیشتمانپه‌روه‌ر ده‌زانن پشتیوانی له پرۆسه‌كه بكه‌ن.
ئاكۆ محه‌مه‌د سه‌رۆكی به‌شی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی له زانكۆی هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌نگاوی چاكسازی گرنگه له دروشم ده‌ربچێ و گۆڕانكاری له بونیات و پلان و كاركردن دروست بكات، كابینه‌ی نۆ دروشمی چاكسازی هه‌ڵگرتووه و پێویسته چاكسازی زیاتر بكات له داهات و گومرگ و كه‌رتی نه‌وت و گاز و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، جیاوازی چینایه‌تی نه‌هێڵێت و فه‌رمانبه‌رێك هه‌موو ته‌مه‌نی خزمه‌تكردن بووه له پاڵ ئه‌وه‌دا ناكرێ كه‌سێك به پله‌ی باڵا خانه‌نشین بكرێ و مووچه‌ی له‌و كارمه‌نده زیاتر بێت.
زیاتر گوتی، یاسای چاكسازی حیكمه‌تێكه و جێبه‌جێكردنیشی گرنگتر، پێویسته حكوومه‌ت مانگانه لیژنه‌ی هه‌بێ و ئاگه‌داری پرۆسه‌كه بێت، ئه‌وانه‌یشی خۆیان به دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ر ده‌زانن، ده‌بێت پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی بن، ئه‌و خه‌ڵكه‌یشی بندیوارن و پاره‌یه‌كی باش وه‌رده‌گرن، به دڵنیاییه‌وه دژایه‌تی چاكسازی ده‌كه‌ن.
هه‌یاد ڕه‌شید ئابووریناس به "وشه"ی گوت، گه‌وره‌ترین هه‌نگاوی ئه‌و حكوومه‌ته دانانی بناغه‌یه‌كی باشه بۆ چاكسازی، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت سووره له‌سه‌ر چاكسازی و ده‌رچوواندنی یاسای چاكسازیش گرنگی زۆری هه‌بوو، ده‌ستبردن بۆ چاكسازی كارێكی قورسبوو، به‌ڵام حكوومه‌ت هه‌نگاوی نا و چاكسازی له ته‌واوی سێكته‌ره‌كان ده‌ستی پێكردووه و له داهاتوودا به‌رهه‌می ئه‌و پرۆسه‌یه روونتر ده‌بینین.
بندیوار و ئه‌وانه‌ی چاكسازی له به‌رژه‌وه‌ندییان ده‌دا، به دڵنیاییه‌وه له دژی ده‌وه‌ستنه‌وه
ئاماژه‌ی دا، یاساكه له یه‌كی ته‌مووزه‌وه خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كاتێك ورده ورده هه‌موو خاڵه‌كانی بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌وكات خه‌ڵكی گرنگییه‌كه‌ی زیاتر هه‌ست پێ ده‌كه‌ن، به دڵنیاییه‌وه‌یش هه‌ر سووربوون و بڕیاردان به جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی سه‌ركه‌وتن و به‌هێزی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌مان پێ ده‌لێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه بێستوون به‌شاره‌تی شاره‌زای ئابووری بۆ "وشه" دوا و گوتی، له ماوه‌ی پێشوو چه‌ندان ته‌نگژه ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كرد، هاوكاتیش بوو له‌گه‌ڵ ده‌ستكردن به به‌رنامه‌ی چاكسازی له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان، ده‌ربازبوون له‌و ته‌نگژانه و جێبه‌جێكردنی چاكسازی كارێكی گرنگه و ده‌بێته هۆكارێك بۆ نه‌هێشتنی دنیایه‌ك دزی و گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و قۆرخكردنی له‌لایه‌ن چه‌ند گرووپێكه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و دروستكردنی قورسایی له‌سه‌ر داهات و دارایی كوردستان.
كابینه‌ی نۆیه‌م سه‌ركه‌وتوو بووه و سووره له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی چاكسازی
ئه‌و شاره‌زایه ئه‌وه‌یشی نه‌شارده‌وه، كه جێبه‌جێكردنی چاكسازی له ده‌روازه سنوورییه‌كان وكه‌رتی نه‌وت و گاز داهاتی ناوخۆ زۆر زیاتر ده‌كات و ئه‌و داهاتانه بۆ گه‌نجینه‌ی حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێنه‌وه و بڕینی ده‌ستی كۆمپانیاكانی حزب له سێكته‌ره‌كان هه‌نگاوێكی گه‌وره ده‌بێت، بۆ چاكسازی و دروستبوونی حكوومه‌تێكی به‌هێز له سه‌رووی حزبه‌كانه‌وه.
هه‌ڵه‌بجه/عه‌زیز ڕه‌سوول.