سەرۆكی حكوومەت بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دادەنێت

:: AM:11:25:11/07/2020 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دابنێت و دەست بكرێت بە دروستكردنی ئەو شەقامە.

ئەمڕۆ شەموو 11ـی تەمووز، بڕیارە مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دابنێت و دەست بكرێ بە دروستكردنی شەقامەكە.

شەقامی 100 مەتری سلێمانی 33 كیلۆمەترە لە ساڵی 2011وە دەست بە دیزاین و ئامادەكارییەكانی كراوە
دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی لە سەعات دوو نیوی نیوەڕۆ دەبێت، بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان مەسروور بارزانی و جێگری سەرۆكی حكوومەت قوباد تاڵەبانی.

شەقامی 100 مەتری سلێمانی 33 كیلۆمەترە لە ساڵی 2011وە دەست بە دیزاین و ئامادەكارییەكانی كراوە، بەڵام تا ئێستە كارەكانی پڕۆژەكە دەستی پێ نەكردووە.

لەدوای دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەكە، بڕیارە لەلایەن كۆمپانیای قەیوانەوە جێبەجێ بكرێت، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی 13ـی شوباتی 2020 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دەربڕی بە جێبەجێكردنی پرۆژەكە لەلایەن ئەو كۆمپانیایەوە.



وشە - رامیار جەواد