رێكخراوێكی ئه‌ڵمانی بڕی 66 ملیۆن دیناری به‌خشییه ده‌ربه‌ندیخان بۆ ته‌واوكردنی به‌شێكی پڕۆژه‌كانی، سه‌ۆكی شاره‌وانی ده‌ربه‌ندیخان ده‌ڵێ، گرفتی ئاوه‌ڕۆی گه‌ڕه‌كه نوێیه‌كانی ده‌ربه‌ندیخانی پێ ته‌واو ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ی ته‌مووز، زمناكۆ ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی شاره‌وانی ده‌ربه‌ندیخان، به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌سه‌ر ئاستی شاره‌وانییه‌كانی ناو به‌رێوه‌به‌راییه‌تی شاره‌وانی پارێزگای سلێمانی، رێكخراوی giz ی ئه‌ڵمانی راپرسییه‌كی له‌گه‌ڵ ته‌واوی سه‌رۆك شاره‌وانیه‌كان ئه‌نجامدا بۆئه‌وه‌ی بۆچۆنی سه‌رۆك شاره‌وانیه‌كان وه‌ربگرن بزانن كام شاره‌وانی پێشنیاری پرۆژه‌ی جیاواز ده‌خاته به‌رده‌ستیان.
به‌وبڕه پاره‌یه ده‌توانین كێشه‌ی ئاوه‌ڕۆی گه‌ڕه‌كه نوێیه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان ته‌واو بكه‌ین
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و ڕێكخراوه 66 ملیۆن دیناریان پێداین بۆ ته‌واوكردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك له‌ناو ده‌ربه‌ندیخان.
زیاتر گوتی، به‌وبڕه پاره‌یه ده‌توانین كێشه‌ی ئاوه‌ڕۆی گه‌ڕه‌كه نوێیه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان ته‌واو بكه‌ین وه‌ك كانی سارد و گه‌ڕه‌كه‌نوێیه‌كان، چونكه ئه‌وان به لایانه‌وه گرنگ بوو هاوكاری ئه‌وشاره‌وانیانه بكه‌ن كه ناوچه‌كه‌یان له رووی ژینگه‌یی و گه‌شتیارییه‌وه جیاوازه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی