فڕەنسییەكان لە مەخموور داعشیان بۆردمان كرد

:: AM:10:00:12/07/2020 ‌
شەوی ڕابردوو لە سنووری شارۆكەی مەخموور، هێزەكانی سوپای فڕەنسا لە چوارچێوەی هێزەكانی هاوپەیمانان بۆردمانی سنووری مەخمووریان كرد بە تایبەت زنجیرە چیای قەرەچووغ و تا ئێستە زیانەكان نەزانراون.

ئەمڕۆ یەكشەم 12ـی تەمووز، سەلمان سەعید كەریم موختاری گوندی عندان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو هێزێكی فڕەنسا لە چوارچێوەی هێزەكانی هاوپەیمانان چیای قەرەچووغیان بۆردمان كرد.

گە لە بۆردمانی زەوی، فڕۆكەش بەشدارییان كرد و تا ئێستەیش زیانەكان نەزانراون
ئەو موختارە گوتی، بەدیاریكراوی عەلیە ڕەش كرایە ئامانج كاتێك چەند تیرۆریستێكی داعش لەو گوندە هاتوچۆیان دەكرد، هەروەها جگە لە بۆردمانی زەوی، فڕۆكەش بەشدارییان كرد و تا ئێستەیش زیانەكان نەزانراون.

باسی لەوەش كرد، دوای ئەوەی هێزێكی فڕەنسی بەتۆپهاوێژ مۆڵگەكانی داعشی لە قەرەچووغ بۆردمان كرد، هەروەها فڕۆكە جەنگییەكان تیرۆریستانیان بۆردمان كرد و تا سەعات دووی شەو بۆردمان بەردەوامی هەبوو.

شارۆكەی مەخموور لە شارەدێیەكانی قەراج و گوێڕ و دیبەگە پێكهاتووە، هەروەها 30 گوند لە خۆ دەگرێت و رێژەی دانیشتووانی بریتییە لە 38 هەزار و 484 هاووڵاتی و بەدووری 65 كیلۆمەتر دەكەوێتە ڕۆژئاوای پارێزگای هەولێر، لە باكورەوە دەشتی هەولێر و خەباتە و لە باشووریشەوە رووباری دیجلەیە، خۆرهەڵاتی زێی بچووكە و ڕۆژئاوای زێی گەورەیە. 



وشە - رامیار جەواد