وەزیری كارەبا: وێستگەی خەبات دۆستی ژینگەیە

:: PM:12:28:14/07/2020 ‌
وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، وێستگەی كارەبای خەبات دۆستی ژینگەیە و %10ـی كێشەی كارەبا چارەسەر دەكات.

ئەمڕۆ سێشەم 14ـی تەمووز، كەمال محەمەد وەزیری كارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەكاتی كردنەوەی وێستگەی كارەبا گوتی، وێستگەی كارەبای هەڵمیی خەبات %10ـی بەرهەمهێنانی كارەبا لە كوردستان زیاد دەكات. پڕۆژەی وێستگەی هەڵمیی كارەبای خەبات لە دوو یەكە پێكدێت و باشترین سیستمی تێدا بەكار هاتووە كە دۆستی ژینگەیە.

لەگەڵ پاڵاوگەی كار كە لە تەنیشت وێستگەكەیە، بەستراوەتەوە و گواستنەوەی سووتەمەنی بۆی قورس نییە
زیاتر روونی دەکاتەوە،، گرنگی ئەو وێستگەیە ئەوەیە بە نەوتی رەش بەكار دەخرێت، لەگەڵ پاڵاوگەی كار كە لە تەنیشت وێستگەكەیە، بەستراوەتەوە و گواستنەوەی سووتەمەنی بۆی قورس نییە.

"لە كابینەی نۆیەم وەك هەموو وەزارەتەكانی تر، وەزارەتی ئێمەش هاتە راسپاردن كە پلانی خۆی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی كارەبا ئامادە بكات، لە ماوەی سێ مانگدا ئەم پلانەمان پێشكەش كرد" کەمال محەمەد وای گوت.

وەزیری کارەبا دووپاتی دەکاتەوە، %90ـی پلانەكەمان رەزامەندی لەسەر دراوە و كارمان تێدا كردووە، هەندێك لە پڕۆژەكان كەوتنە خزمەتی خەڵك و هەندێكیشیان لە پرۆسەی تەندەرینگدان.




وشە - رامیار جەواد