وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ست به هه‌نگاوێكی چاكسازی ده‌كات و له ڕێی پێكهێنانه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كان، ڕێگری له گه‌نده‌ڵی چه‌ندان ساڵ ده‌كات كه له شاره‌وانییه‌وه كراون.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ی ته‌مووز، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له راگه‌یه‌نراوێكدا رای گه‌یاندووه، له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی چاكسازیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بۆ باشتر راییكردنی كاروباری شاره‌وانییه‌كان و خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییان، ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كان له پارێزگا و شارۆكه و شاره‌دێیه‌كان سه‌رله‌نوێ پێك ده‌هێنێته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كان ماوه‌ی 20 ساڵ بوو گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتبوو
ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كان ماوه‌ی 20 ساڵ بوو گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتبوو، له‌كاتێكدا ده‌بوو هه‌ر چوار ساڵ جارێك له خولی نوێ‌دا ئه‌و ئه‌نجوومه‌نانه به‌ڕێوه ببرێن. شاره‌زایانی ئیداری پێیان وایه گۆڕانكاری نه‌كردن له‌و ئه‌نجوومه‌نانه، بووبووه هۆی گه‌نده‌ڵی و جێی نیگه‌رانی هاووڵاتییان.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ی كه له رابردوو له شاره‌وانییه‌كانه‌وه كرابوون، سستی كاره‌كان و نیگه‌رانی هاووڵاتییان له ناو شاره‌وانییه‌كاندا دروست بووبوو.
كوردۆ عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بۆ "وشه" گوتی، له قۆناغی ئێسته و دووباره پێكهێنانه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كان، به‌رزترین ئاستی ده‌سه‌ڵاتیان له به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كاندا ده‌بێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر باشی كاركردنیان و له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی هاووڵاتییاندا ده‌بێت، بۆیه وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌ژێر رۆشنایی پرۆسه‌ی چاكسازی حكوومه‌ت، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نانه به ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌وه پێك ده‌هێنێته‌وه.
له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا 184 شاره‌وانی هه‌ن
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا 184 شاره‌وانی هه‌ن، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئه‌نجوومه‌نه‌كانیان سه‌رله‌نوێ پێكده‌هێنێته‌وه، سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی به‌ڕێژه‌ی 75% له سه‌رۆكی فه‌رمانگه حكوومییه‌كان ده‌بێت و 25%یش له نوێنه‌ری رێكخراوه پیشه‌یی و ناحكوومییه‌كان ده‌بن.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕای گه‌یاندووه، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كانی شاره‌وانی له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ندامه‌كانیان بۆ دیاری كراوه به جۆرێك سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر پله تایبه‌ت ده‌بن، ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی هه‌ولێریش 17 ئه‌ندام ده‌بن، ڕێژه‌ی 75% بۆ سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان ده‌بێت كه ده‌كاته 13 كه‌س و 25%یش بۆ نوێنه‌ری رێكخراوه پیشه‌یی و ناحكوومییه‌كان ده‌بێت كه ده‌كاته چوار ئه‌ندام.
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه، كه‌لار، رانیه و چه‌مچه‌ماڵ (پله‌ی نایابن) و كۆی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌وه 13 كه‌س ده‌بن، به‌هه‌مانشێوه رێژه‌ی 75% بۆ سه‌رۆكی فه‌رمانگه حكوومییه‌كان كه ده‌كاته 10 ئه‌ندام و 25%یش بۆ نوێنه‌ری رێكخراوه پیشه‌یی و ناحكوومییه‌كانه ده‌كاته سێ ئه‌ندام، سه‌رۆكی شاره‌وانیی پێوه‌ندیدار ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه.
شاره‌وانییه‌كانی پله یه‌ك له شارۆكه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یان 14 شاره‌وانییه، كۆی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كانیش به سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌وه ده‌كاته 11 ئه‌ندام. ئه‌وانیش هه‌شت ئه‌ندام بۆ سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان و سێ ئه‌ندام له نوێنه‌ری رێكخراوه پیشه‌یی و ناحكوومییه‌كان ده‌بێت. به‌هه‌مانشێوه سه‌رۆكی شاره‌وانیی پێوه‌ندیدار ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه.
شاره‌وانییه‌كانی پله دوو له شاره‌دێیه‌كان له سه‌رانسه‌ری كوردستان ژماره‌یان 33 شاره‌وانییه، كۆی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كان به سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌وه ده‌كاته نۆ ئه‌ندام، حه‌وت ئه‌ندام بۆ سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان و دوو ئه‌ندامیش بۆ نوێنه‌ری رێكخراوه پیشه‌ییه‌كان. به‌هه‌مانشێوه سه‌رۆكی شاره‌وانی پێوه‌ندیدار ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه.
هه‌فته‌نامه‌ی "وشه" له ڕاپۆرتێكدا ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه كه له ڕێی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كانه‌وه گه‌نده‌ڵی كراوه
شاره‌وانییه‌كانی پله سێ ژماره‌یان 35 شاره‌وانییه، كۆی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كانیش به سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌وه حه‌وت ئه‌ندامن، له‌و حه‌وت كه‌سه، پێنج ئه‌ندامیان بۆ سه‌رۆكی فه‌رمانگه حكوومییه‌كان و دوو ئه‌ندامیش بۆ نوێنه‌ری رێكخراوه پیشه‌یی و ناحكوومییه‌كان ده‌بێت.
شاره‌وانییه‌كانی پله چوار ژماره‌یان 95 شاره‌وانییه، كۆی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كانیش به سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌وه پێنج ئه‌ندامن، سێ ئه‌ندام له سه‌رۆكی فه‌رمانگه حكوومییه‌كان و دوو ئه‌ندامیش له نوێنه‌ری رێكخراوه‌كان ده‌بێت.
له ژماره 321ی هه‌فته‌نامه‌ی "وشه" له ڕاپۆرتێكدا ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه كه له ڕێی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كانه‌وه گه‌نده‌ڵی كراوه و زه‌وی له‌ناو شاره‌وانییه‌كان بۆ پڕۆژه نه‌ماوه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌یان زه‌ویی تر كراوه به به‌نزینخانه. ئه‌وه‌یش سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ بوو تا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بیر له گۆڕانكاری له ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كان بكاته‌وه.