ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی سامانه‌سروشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕای گه‌یاند، به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یه ده‌كه‌ن كه له عێراقه‌وه دێته هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 16ی ته‌مووز، جیهاد حه‌سه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ "وشه"ی گوتی، له‌ماوه‌ی ڕابردوو زۆرێك له‌و كه‌لوپه‌ل و خۆراكانه‌ی له عێراقه‌وه وه‌ك به‌شه‌خۆراكی مانگانه ڕه‌وانه‌ی كوردستان ده‌كران له كۆگاكان تێك ده‌چوون.
ئه‌و كه‌لوپه‌ل و مادانه‌ی وه‌ك به‌شه‌خۆراكی مانگانه دێته هه‌رێمی كوردستان باش نین و پێویسته حكوومه‌تی عێراق زیاتر و باشتری بكات
ڕوونیشی كرده‌وه كه لیژنه‌كه‌یان/ لیژنه‌ی سامانه‌سروشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی/ له په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریان داوه كه به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ن و له كوالێتی كه‌لوپه‌له‌كانی به‌شه‌خۆراكی مانگانه بكۆڵنه‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و كه‌لوپه‌ل و مادانه‌ی وه‌ك به‌شه‌خۆراكی مانگانه دێته هه‌رێمی كوردستان باش نین و پێویسته حكوومه‌تی عێراق زیاتر و باشتری بكات.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پلانی باشتركردنی ئه‌و به‌شه‌خۆراكانه‌ی هه‌بێت پێویسته هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه نه‌ك ته‌نیا شاره‌كانی خوارووی عێراق.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه گوشاره‌كانیان له‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراق بۆ باشتركردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان زیاتر ده‌كه‌ن.
لێدوانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كوردستان له كاتێكدایه كه هاووڵاتییانی كوردستان تا ئێسته نیگه‌رانن له به‌شه‌خۆراكی مانگانه و پێیان وایه كوالێتی باش نییه.