چەند گەنجێكی رۆژهەڵاتی كوردستان لەسەر ئاگردانی وێنەی قاسم سلێمانی حوكم دران

:: AM:09:46:19/07/2020 ‌
چوار هاووڵاتیی رۆژهەڵاتی كوردستان بە تۆمەتی ئاگردانی وێنەی قاسم سلێمانی و ئەندامیەتی لە حزبێكی كوردستانی دژبەری حكوومەتی ئێران، حوكمی بەندكردنیان بەسەردا سەپێنرا.

بەگوێرەی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەتای ئەمساڵ چوار گەنجی بانە بە ناوەكانی ئارمان حوسێنزادە /20 ساڵ/، بەهمەن ڕەحیمی /19 ساڵ/، میلاد حوسێنی /19 ساڵ/ و سینا عەبدوڵاهی ت/17 ساڵ/ بە تۆمەتی ئاگردانی وێنەی قاسم سلێمانی دەستبەسەر كران.

هێشتا سینا عەبدوڵاهی حوكمەكەی پێ رانەگەیەنراوە.
بەپێی ئەو حوكمە كە لەلایەن دادگای شۆڕشی سەقزەوە بەسەریاندا سەپاوە، ئارمان حوسێنزادە بە شەش ساڵ و حەوت مانگ، میلاد حوسێنی بە شەش ساڵ و شەش مانگ و بەهمەن ڕەحیمی بە سێ ساڵ و شەش مانگ بەندكران سزا دراون. هێشتا سینا عەبدوڵاهی حوكمەكەی پێ رانەگەیەنراوە.

بەهمەن ڕەحیمی و میلاد حوسێنی لە گرتووخانە ڕاگیراون و ئارمان حوسێنزادە و سینا عەبدوڵاهی بە دانانی بارمتەی 150 ملیۆن تمەن بەشێوەی كاتی ئازاد كراون.

گرتووخانەكانی ئێران پڕن لە گیراوی سیاسی كە بەشی زۆریان هاووڵاتیی كوردن و بە تۆمەتی جیاواز حوكم دەدرێن. تۆمەتی بەشێك لەم گەنجانە تەنیا ئەوەیە قسەیەكیان دژی حكوومەت كردووە و تاوانی ئەوەیان بەسەردا دەسەپێنرێت ئەندامی حزبێكی رۆژهەڵاتی كوردستانن.



وشە - سلێمان تاشان