ڕاپۆرتێكی كۆمپانیای ئنڤیسكۆی ئه‌مه‌ریكی دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه به‌هۆی دابه‌زینی به‌های پشكی كۆمپانیاكانی ئه‌وروپا، نیوه‌ی كۆی پاره‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ كڕینی پشك له كۆمپانیاكانی ئه‌وروپا خه‌رج ده‌كرێ، كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، به‌های پشكی كۆمپانیاكان ڕووی له دابه‌زینی به‌رچاو كردووه.
كۆمپانیای ئنڤیسكۆ كه تایبه‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی جووڵه‌ی وه‌به‌رهێنان له جیهان له ڕاپۆرتێكدا كه پێگه‌ی "میدل ئێست مۆنیتۆر" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی داوه، كه نیوه‌ی پاره‌ی وه‌به‌رهێنان و داهاتی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به خێرایی به‌ره‌و ئه‌وروپا جووڵه ده‌كات و پشكی كۆمپانیاكانی له ئه‌وروپا پێ ده‌كڕدرێته‌وه، ئه‌مه‌یش به ده‌رفه‌تێكی مه‌زن بۆ بووژانه‌وه‌ی زیاتری ئه‌وروپا له ڕووی ئابووریییه‌وه ناو ده‌بات.
به گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی كه ده‌ست كۆمپانیاكه كه‌وتوون، به ڕێژه‌ی 43%ی ئه‌و خه‌ڵك و حكوومه‌تانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، خه‌ریكی وه‌به‌رهێنانن به سه‌رمایه‌كانیان، له ئه‌نجامی دابه‌زینی به‌های پشكی كۆمپانیاكان له سه‌رتاسه‌ری جیهان، ده‌یانه‌وێ ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه و ڕێژه‌ی 43%ی سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهێنه‌رانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و ئه‌وروپا ببه‌ن و پشكی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی وڵاتانی جیا جیای ئه‌وروپای پێ بكڕنه‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه به‌شێكی زۆری وڵاتان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی حكوومه‌ته‌كان، سندووقی وه‌به‌رهێنانیان كردووه‌ته‌وه كه چه‌ندان ساڵه سه‌رمایه‌ی تێدا هه‌لده‌گرن و ده‌یانه‌وێ به كڕینه‌وه‌ی پشكی كۆمپانیاكانی ئه‌وروپا، ئابووری خۆیان به‌هێزتر بكه‌ن و سه‌رچاوه‌ی داهات فره‌جۆرتر بكه‌ن، ئه‌مه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و به ستراتیجێكی ورد بێ، بۆ قازانجی زیاتر به كارێكی ژیرانه ناو ده‌برێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌هۆی نه‌مانی متمانه بێ به وڵاتانی خۆیان و بردنه ده‌ره‌وه‌ی سامان بۆ شوێن پێ قایمكردنی داهاتووی سیاسییه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وه‌ك مه‌ترسییه‌كی گه‌وره داده‌نرێ بۆ سه‌ر داهاتووی ئابووری وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
سه‌رمایه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به لێشاو ده‌چێته ئه‌وروپا
ئنڤیسكۆ له ڕاپۆرته‌كه‌ی نووسیویه‌تی، كه ئه‌وروپا بووه‌ته ناوچه‌یه‌كی زێڕین و جۆره‌ها گرێبه‌ست و ده‌سته‌واره‌ی زه‌به‌لاحی لێ واژوو ده‌كرێ، كه سه‌رمایه‌داران و حكوومه‌ته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به سامانی وڵاته‌كانیان ئه‌و ده‌سته‌وارانه واژوو ده‌كه‌ن و خه‌ریكی كڕینه‌وه‌ی كۆمپانیا و پشكی كۆمپانیاكان و وه‌به‌رهێنان له كه‌رته جیا جیاكانی وڵاتانی ناو یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ناوچه‌ی شینگن.
زه‌ینه‌ب كه‌فیشی سه‌رۆكی لقی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌وباره‌وه ڕای گه‌یاند، كه به‌هۆی وه‌ستانی ژیان و نه‌مانی كاركردن له كۆمپانیاكان و نه‌بوونی سیوله‌ی پێویست له‌به‌رده‌ستی كۆمپانیاكان، بۆیه زۆرێكیان ناچاربوون پشكه‌كانیان به نرخێكی زۆر كه‌متر له نرخی پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بفرۆشنه‌وه، تا بتوانن سیوله‌ی پێویست ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و ڕێ له مایه‌پووچبوونی كۆمپانیاكانیان بگرن.
زیاتر گوتی، كه پاره‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوونی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماده‌بوو بۆ قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته، بۆیه ئێسته ئه‌وروپا بووه‌ته گڵۆپی سووری ترافیكی گلدانه‌وه‌ی پاره و له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیاوه پاره بۆ ناو یه‌كێتیی ئه‌وروپا حه‌واله ده‌كرێ، كه نرخی كڕینی پشكی كۆمپانیاكانی ئه‌وروپایه.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه‌ی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كه هاتووه، كه ڕێژه‌ی 57%ی ئه‌و پاره‌یه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه ڕوو له ئه‌وروپا ده‌كات، بۆ وه‌به‌رهێنانه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، له‌و ڕێژه‌یه‌یش بڕی 43%ی بۆ كڕینی پشكی ئه‌و كۆمپانیایانه چووه كه له بواری ژێرخانی ئاوه‌دانی كار ده‌كه‌ن و 50%یش بۆ كڕینه‌وه‌ی پشكی كاغه‌زی دارایی كۆمپانیاكان چووه.
له‌باره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین پاره‌یان بۆ كڕینی پشكی كۆمپانیاكان ڕه‌وانه‌ی ئه‌وروپا كردووه، كۆمپانیای ئنڤیسكۆ له ڕاپۆرته‌كه‌ی نووسیویه‌تی، كه سعوودیه ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می گرتووه و زۆرترین پشكی كۆمپانیاكانی بریتش پترۆلیۆم و بۆینگ و سیتیگرووپ و فه‌یسبووكی كڕیوه‌ته‌وه.
سعوودیه پێشه‌نگی وڵاتانی گرتووه و پشكی زۆربه‌ی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی كڕیوه‌ته‌وه
ئه‌و جووڵه خێراییه‌ی دراو به ئاراسته‌ی ئه‌وروپا له كاتێكدایه كه پێشتر سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی له ڕاپۆرتێكدا دووپاتی كرده‌وه كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ئابووری جیهان ڕوو له پاشه‌كشه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات و به گشتی 4.9% گه‌شه‌ی ئابووری ڕوو له دواوه ده‌كات. له‌باره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌یش سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی كردووه، ئابووری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابه‌زین و پاشه‌كشه‌یه‌كی هێنده به‌هێز به‌خۆیه‌وه ببینێت، كه له ماوه‌ی 40 ساڵی ڕابردوو پاشه‌كشه‌ی له‌وجۆره له مێژووی ئابووری وڵاتانی ناوچه‌كه تۆمار نه‌كراوه.
ئێسته‌یش سه‌ره‌تای ئه‌و پاشه‌كشه مه‌زنه‌ی كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشبینی كراوه، به ته‌واوی ده‌ركه‌وتووه و لبنان خه‌ریكه به ته‌واوی ئابوورییه‌كه‌ی هه‌ره‌س ده‌هێنێت و عێراق تووشی گه‌وره‌ترین كورتهێنانی بودجه بووه و ئوردن ده‌ستی به سه‌پاندنی باجی زۆر كردووه، بۆ به‌رگرتن له داته‌پینی ئابووری و قه‌رزی میسڕیش به‌سه‌ر یه‌كه‌وه كه‌ڵه‌كه ده‌بێ و گه‌یشتووه‌ته 321 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و خه‌ریكی قه‌رزكردنی 5.2 ملیار دۆلاری تره.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توركیا و ئێرانیش ئابوورییان هه‌نگاوی زۆر مه‌زنی به‌ره‌و دواوه ناوه و لیره‌ی توركی له ته‌نگژه‌یه‌كی قورسدایه و ئێرانیش سه‌ره‌ڕای كاریگه‌رییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا، سزاكانی ئه‌مه‌ریكایش به ته‌واوی خستوویه‌تییه سه‌ر ئه‌ژنۆ و هێزی لێ بڕیوه.