دوای پێنج ڕۆژ له گفتوگۆی چڕ، سه‌رۆكی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م توانیان له برۆكسل بگه‌ن به ڕێككه‌وتن و بڕیاری هاوبه‌ش بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و پاشه‌كشه ئابوورییه‌ی ناو یه‌كێتییه‌كه بده‌ن كه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تووشی هاتووه، ئه‌مه‌یش به گه‌وره‌ترین هه‌وڵ داده‌نرێ بۆ به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئه‌و داكشان و ته‌نگژه ئابوورییه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ڕوو له جیهان بكات.
به‌رپرسانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا به میدیاكانی جیهانیان ڕاگه‌یاند، كه كۆی وڵاتانی ئه‌وروپا ڕێككه‌وتن كه به بڕی 750 ملیار یۆرۆ قه‌رز و به‌خشین ئاماده بكه‌ن و له‌و سێكته‌رانه خه‌رج بكرێ كه تووشی پاشه‌كشه‌ی به‌هێز بوونه، به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسانیش به پشتبه‌ستن به چه‌ند پێوه‌رێك ئه‌و قه‌رزانه به وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتییه‌كه ده‌درێت.
دوای ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره هاوبه‌شه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، ئیمانوێل ماكرۆن به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م پێشوازی گه‌رمی له بڕیاره‌كه كرد و دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌مه هه‌نگاو و پلانێكی مێژوویییه و ئه‌مڕۆ 21ی ته‌مووز/یۆلیۆی به ڕۆژێكی مێژووی بۆ یه‌كێتیی ئه‌وروپا ناوبرد.
گه‌وره‌ترین پلانی هه‌ستانه‌وه‌ی ئابووری بڕیاری له‌سه‌ر درا
گه‌یشتنی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی
ئه‌وروپا به‌م ڕێككه‌وتنه له كاتێكدایه له‌میانه‌ی دانوستاندنه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و پلانی دوای كۆرۆنا و چۆنیه‌تیی به‌هێزكردنه‌وه‌ی زیاتری ئابووری ئه‌وروپا، ناكۆكی قووڵ له نێوان ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا هه‌بوو كه به دوو زلهێزی ئابووری ناو یه‌كێتیی ئه‌وروپا داده‌نرێن، به‌ڵام دواجار هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره.
پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌سبه‌جێ كاردانه‌وه‌ی به دوای خۆیدا هێنا و نرخی یۆرۆ به به‌راورد به چوار مانگی ڕابردوو به‌رزترین ئاستی به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی تۆمار كرد، هه‌ر یۆرۆیه‌ك نرخه‌كه‌ی گه‌یشته دۆلارێك و 470 سه‌نت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه‌یش ورده ورده ئابووری ئه‌وروپا كاریگه‌ری و زیانه‌كانی كۆرۆنا له‌سه‌ر گه‌شه و پێشڤه‌چوونه‌كانی كه‌م بكاته‌وه.