شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی رای ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ڕۆژه‌كانی سه‌ره‌تای مانگی ئایار، به‌تایبه‌تی چه‌قی دوو شه‌پۆل له یه‌كتر ده‌ده‌ن و بارانی به خوڕ و لافاو له شاره‌كانی كوردستان دروست ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ی نیسان، سالار حاجی عه‌لی شاره‌زا له واری كه‌شناسیی بڵاوی كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته ژێر كاریگه‌ریی دوو نزمه پاڵه‌په‌ستۆی زۆر چڕ كه ڕوو له ناوچه‌كان ده‌كات، نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور به‌تایبه‌تی، دواتر هه‌ردوو نزمه پاڵه‌په‌ستۆ به‌ئاراسته‌ی لووتكه‌ی سێ گۆشه، ڕۆژی سێی ئایار یه‌ك ده‌گرن و ڕێژه‌ی بارانبارین زۆرتر ده‌بێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه هاتنی ئه‌م دوو نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه، له 30ی نیسان و سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو شه‌پۆله‌كه ده‌ست پێ ده‌كات، سه‌ره‌تا به‌لاوازی دێته ناوچه سنوورییه‌كان، دواتر شه‌پۆله‌كه بۆ هه‌مان ڕۆژ و ڕۆژانی دوایی چالاك ده‌بێت.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسیی باسی له‌وه كردووه، له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌پۆله‌كه، سه‌ره‌تا به هه‌وری به‌رز و دواتر ده‌گۆڕێت بۆ نیوه هه‌ور و هه‌وری پڕ، نمه‌باران ده‌بارێت، بۆ ڕۆژه‌كانی سه‌ره‌تای مانگی ئایار به‌تایبه‌تی كه چه‌قی هه‌ردوو شه‌پۆله‌كه به‌گشتی، بارانبارین زۆر چالاك ده‌بێت.
سالار حاجی عه‌لی پێشبینی ئه‌وه‌یشی كردووه كه له ناوچه جیاجیاكان به بڕی جیاواز باران ده‌بارێت، ناوچه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌كی تر ده‌گۆڕێت، له هه‌ندێك ناوچه بارانی به‌خوڕ له هه‌ندێك ناوچه‌ی تر باران و هه‌وره‌بروسكه ته‌رزه و تاوه‌باران، ئاستی ئاو ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات، هاوكات له هه‌ر پێنج شاره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وره‌بروسكه و باران و ته‌رزه و له‌گه‌ڵ زیادكردنی ئاستی ئاو به‌رز ده‌بێته‌وه، بۆیه لافاو له زۆربه‌ی ناوچه‌كان دروست ده‌بێت.
كه‌شوهه‌وا له بارانی به خوڕه‌وه بوو به لافاو.. كه‌ی ده‌ست پێ ده‌كات؟