ده‌نگۆی گیان له‌ده‌ستدانی مانگرتوویه‌كی چاكسازیی گه‌ورانی هه‌ولێر ره‌ت ده‌كرێته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازیی گه‌ورانی هه‌ولێر رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی مردووه به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌به، و به ماده‌ی تیرۆر حوكم دراوه.
ئەمڕۆ سێشەم 21ی تەمووز، له هه‌ندێك میدیا ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه له‌ناو چاكسازیی گه‌وران له هه‌ولێر یه‌ك له‌و گیراوانه‌ی مانیان گرتووه، گیانی له ده‌ست داوه، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی لە تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێ كه‌وتووه.
ئه‌و كه‌سه‌ی مردووه به ماده‌ی تیرۆر حوكم دراوه و به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌به
هێمن نانه‌كه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازیی گه‌ورانی هه‌ولێر به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له ده‌ست داوه به‌هۆی نه‌خۆشیی "په‌ركه‌م- فێ" مردووه، هیچ پێوه‌ندییه‌كی به مانگرتووه‌كانه‌وه نییه.
نانه‌كه‌لی روونی كردوه، لیژنه پێكهاتووه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه، چونكه ئه‌و رووداوه له به‌یانییه‌وه رووی داوه و كاری لیژنه‌كه‌ش به كۆتا هاتووه، ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو به نه‌خۆشی مردووه.
ماوه‌یه‌كه به‌شێك له زیندانیانی چاكسازیی گه‌ورانی هه‌ولێر به‌هۆی هه‌ندێ كێشه‌وه مانیان گرتووه، داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كه‌ن. به‌تایبه‌ت ئازادكردنی مه‌رجدار و لێبوردنی گشتی.
به‌ڕێوه‌به‌ری چاكسازیی گه‌ورانی هه‌ولێر ده‌ڵێت، ئه‌و كه‌سه‌ی مردووه به ماده‌ی تیرۆر حوكم دراوه و به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌به، هاوكات ئامۆزایه‌كی خۆشی له‌گه‌ڵ گیراوه و دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه نه‌خۆشیی هه‌یه.