وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، بۆ یه‌كه‌مجار پسووله‌ی خۆراكی وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ له هه‌ڵه‌بجه دابه‌ش كراوه و چاپی نوێی پسووله‌ی ته‌واوی پارێزگاكانیش گه‌یشتووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ی ته‌مووز، وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، چاپی (2020 - 2021)ی پسوڵه‌ی خۆراكی پارێزگاكان گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و بۆ یه‌كه‌مجار وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ پسوڵه‌ی تایبه‌ت به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه چاپ كراوه و دوای پشوه‌كانی جه‌ژن ده‌ست به دابه‌شكردنیان ده‌كرێت.
ئێسته 28 هه‌زار و 122 پسووله‌ی خۆراك بۆ هه‌ڵه‌بجه چاپ كراوه
له‌وباره‌یه‌وه نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌رێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیاری زیاتری دا و به "وشه"ی گوت، ئه‌و كاره دوای هه‌وڵێكی زۆری وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه.
ڕوونیشی كرده‌وه، ئێسته 28 هه‌زار و 122 پسووله‌ی خۆراك بۆ هه‌ڵه‌بجه چاپ كراوه و وردبینی ده‌كرێ و دواتر دابه‌ش ده‌كرێ.
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه كردووه كه ئه‌و هه‌وڵه خزمه‌تێكی بچووكه بۆ خه‌ڵكی قوربانیده‌ری هه‌ڵه‌بجه و هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی بۆ خزمه‌تی زیاتری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی تری هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن.