محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر دیارییكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق ڕاگه‌یاند و ڕێوشوێنه دهستوورییهكانیشی بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان خسته‌ڕوو.
حه‌لبووسی له تویتێكدا نووسیویه‌تی، پێویسته ڕێوشوێنه‌كان به گوێره‌ی ماده‌ی 64ی ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێن، په‌رله‌مان له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامانی پرۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بخرێته ده‌نگدانه‌وه، یان پێویسته سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به ڕه‌زامه‌ندی سهركۆمار داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق بكات.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه سه‌ركۆماریش ده‌توانێ داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی له وڵات بكات، له ماوه‌یه‌ك كه 60 ڕۆژ زیاتر نه‌بێت، له‌و كاته‌یش دا په‌رله‌مان خۆی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و حكوومه‌تیش ده‌بێته حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر.
پێویسته به گوێره‌ی ماده‌ی 64ی ده‌ستوور هه‌نگاوه‌كان بگیرێنه‌به‌ر
ئه‌و قسانه‌ی حه‌لبووسی له كاتێكدایه له دوای ڕاگه‌یاندنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمییه‌وه، زۆرێك له په‌رله‌مانتاران و سیاسییه‌كان گفتوگۆیان له میدیاكان له‌سه‌ر شێوازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت ده‌ست پێ كردووه و قسه‌ی زۆری له‌باره‌وه ده‌كرێت.
دوێنێ هه‌ینی مسته‌فا كازمی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراقی ڕاگه‌یاند و شه‌شی حوزه‌یران/یۆنیۆی ساڵی داهاتووی وه‌ك ڕۆژی هه‌ڵبژاردن دیاریی كرد، چاودێران له‌وباره‌وه هۆشداری ده‌ده‌ن، كه دیارییكردنی شه‌شی حوزه‌یران كاتێكی گونجاو نییه له ڕووی واقیعییه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌وێته ناو مانگی ڕه‌مه‌زان، مانگی پێنج تا حه‌وتی هه‌موو ساڵێكیش تاقیكردنه‌وه‌كان له عێراق ئه‌نجام ده‌درێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه كه‌شوهه‌وا به‌ره‌و گه‌رمبوون ده‌ڕوات و مه‌ترسی هه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئامێری ئه‌لیكترۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌رانیش دروست بكات.