دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یرووت له سێشه‌می رابردووه‌وه كه هه‌زاران كه‌س به‌هۆیه‌وه بوونه قوربانی، تا ئێسته گه‌ڕان به‌دوای ئه‌وانه‌دا به‌رده‌وامه كه كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردووی ته‌قینه‌وه‌كه. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی لبنانیش ده‌ڵێ زیاتر له 60 كه‌س كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردووی خانوو و باڵه‌خانه‌كان و تا ئێسته نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
زیاتر له 60 كه‌س كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردووەکان
پێگه‌ی "ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ شه‌موو هه‌شتی ئاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یرووت و زیانی زۆری گیانی و مادی هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته، هاووڵاتییان به‌رپرسیاریه‌تی رووداوه‌كه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵات. وێڕای زۆریی كوژراو و بریندار به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی لبنانیش ده‌ڵێ زیاتر له 60 كه‌س كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردووی خانوو و باڵه‌خانه‌كان و تا ئێسته نه‌دۆزراونه‌ته‌وه و گه‌ڕان به‌دوایاندا به‌رده‌وامه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌مینداری گشتیی خاچی سووری لبنانی جۆرج كه‌تانه رای گه‌یاندووه، پرۆسه‌ی گه‌ڕان به‌دوای ئه‌وانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ژێر داروپه‌ردووی خانوو و باڵه‌خانه‌كه خاپووركراوه‌كان به‌رده‌وامه. ئه‌وه‌یش له‌ڕێكی سوپای ئه‌و وڵاته‌وه ده‌كرێت. هاوكات هێزه‌كانی ئاسایشیش ئه‌ركی پشكنین له ئه‌ستۆ ده‌گرن.
ئه‌وه‌شی گوت كه تیمه‌كانی خاچی سوور به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایشدان، بۆ ئه‌وه‌ش ساردكه‌ره‌وه‌مان ئاماده كردووه بۆ ئه‌و قوربانییانه‌ی ده‌دۆزرێنه‌وه.
ئێواره‌ی سێشه‌می رابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له به‌نده‌ری به‌یرووت رووی دا و به‌هۆیه‌وه 154 كه‌س كوژران و زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون، له‌ناو برینداره‌كاندا زیاتر له 100 كه‌س دۆخیان زۆر خراپه. هاوكات هه‌زاران كه‌سی تریش زیانی مادیی زۆریان به‌ركه‌وتووه.