به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێی گشتی سه‌یدسادق – پێنجوێن، 12 كرێكار بریندار بوون و زۆربه‌یان برینه‌كانیان قورسه.
زۆربه‌یان ده‌ست و قاچیان شكاوه
ئه‌مڕۆ شه‌موو 15ی ئاب، كاوان داود پۆلیسی لێكۆڵه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی پێنجوێن له لێدوانێكی تایبه‌تدا به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌كاتی هاتنی ئۆتۆمبێلێكی پیكابدا كه ژماره‌یه‌كی زۆر كرێكاری له شارۆكه‌ی سه‌یدسادقی ده‌ڤه‌ی شاره‌زووره‌وه بۆ كاركردن هێنابووه ده‌شتاییه‌كانی سنووری پێنجوێن، به‌داخه‌وه تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، رووداوه‌كه له نێوان ئه‌و پیكابه و لۆرییه‌كی بارهه‌ڵگردا بووه و به‌و هۆیه‌وه 12 كرێكار بریندار بوون كه زۆربه‌یان ده‌ست و قاچیان شكاوه.
"هیچ كه‌سێك له رووداوه‌كه نه‌مردووه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه و لێكۆلێنه‌وه ده‌ستی پێ كردووه و به‌رده‌وامه". كاوان داود وای گوت.
شارۆكه‌ی پێنجوێن، نزیكه‌ی 96 كیلۆمه‌تر له شاری سلێمانییه‌وه دووره، له وه‌رزی هاویندا كه كاتی كشتوكاڵه، ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌نجان و هاووڵاتییان له ناوچه جیاوازه‌كانه‌وه بۆ كرێكاری رووی تێده‌كه‌ن.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی