دوای پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت و مانگانه 320 ملیار ڕه‌وانه ده‌كرێ.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاندنی هه‌رێم بۆ به‌غدا به "وشه"ی راگه‌یاند، شاندی هه‌رێم چیتر ناچێته‌وه به‌غدا به‌مه‌به‌ستی رێككه‌وتن و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی هه‌رێم و به‌غدا له دوای چه‌ندانجار رۆشتنی شاندی هه‌رێم و دواتریش پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران تا كۆتایی ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت.
رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا له هه‌ر كاتێك بێت ده‌كرێ
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه، شاندی هه‌رێم ئه‌گه‌ر بچێته به‌غدا ته‌نیا بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2021 ده‌ڕوات و ئه‌وه‌یش جارێ ماوه‌كه‌ی ماوه.
لای خۆیه‌وه شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به "وشه"ی راگه‌یاند، رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا له هه‌ر كاتێك بێت ده‌كرێ و ده‌بێت هه‌ردوو لا له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای 2021 ڕێككه‌وتن بكه‌ن.
دوای پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی نێوان مه‌سروور بارزانی و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا كه 320 ملیار دینار مانگانه بۆ هه‌رێم بنێردرێ.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی