زانایانی زانكۆی ئۆكسفۆردی به‌ریتانیا له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه هه‌نگوینی سپی باشترین چاره‌سه‌ری گرفته ته‌ندروستییه‌كانه، به تایبه‌ت كۆكه و هه‌وكردنی گه‌روو و ئاوهاتنه‌وه له لووت، دووپاتیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته هه‌مووان ئه‌و جۆره هه‌نگوینه به‌كاربهێنن كه نرخه‌كه‌ی كه‌مه و له هه‌موو بازاڕه‌كانیش بوونی هه‌یه.
ژماره‌یه‌ك له زانایانی زانكۆی
ئۆكسفۆرد له توێژینه‌وه‌یه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باری جۆره‌كانی هه‌نگوین و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی گرفته ته‌ندروستییه‌كانی مرۆڤ كرد و گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه هه‌نگوینی سپی باشترین جۆره و دژه ته‌نێكی زۆر به‌هێزه بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆس و به‌كتریاكان.
به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه هه‌نگوینی سپی كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر نه‌هێشتنی هه‌وكردنی سییه‌كان و گرفته‌كانی لووت و گه‌روو و ڕێڕه‌وه هه‌وایییه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه داوا ده‌كه‌ن كه خه‌ڵكی له گرنگی ئه‌و جۆره‌ی هه‌نگوین بێ ئاگا نه‌بن و به‌تایبه‌تیش منداڵان پێویسته له‌كاتی سه‌رمابوونیان و تووشبوون به ئه‌نفله‌وه‌نزای وه‌رزی ته‌نیا هه‌نگوینیان پێ بدرێ و به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌نا بۆ ده‌رمانی پزیشكی نه‌بردرێت.
گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه له ڕێی لێكۆڵینه‌وه بووه له‌سه‌ر هه‌زار و 761 كه‌سی خۆبه‌خش كه جۆره جیاوازه‌كانی هه‌نگوینیان پێ دراوه و دواتر پێوانه‌ی كاریگه‌ریییه‌كانیان كردوون و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه هه‌نگوینی سپی باشترینه.