وریا بە و ئەو بەشانەی مریشك مەخۆ

:: PM:09:08:14/04/2024 ‌

بە قسەی شارەزایانی خۆراك و تەندروستی، گۆشتی مریشك بژارەیەكی باشترە بۆ تەندروستی مرۆڤ بە بەراورد بە گۆشتی سوور، بۆیەش وەرزشوان و ئەوانەی ریجیم دەكەن زیاتر پەنای بۆ دەبەن، بەڵام هەندێك بەشی مریشك هەیە رەنگە خواردنی مەترسیدار بێت، تا ئاستی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە، وەك ماڵپەڕی "هێلس لاین" باسی دەكات.

گۆشتی مریشك لە رووی بەها خۆراكییەكەیەوە بە پڕۆتین و چەوری و كاربۆهیدرات دەوڵەمەندە، جیا لە ڤیتامین و هیتریش، لە سوودەكان، سەرچاوەیەكی باشی خۆراكییە و پرۆتین و چەوری و كاربۆهیدرات و كالیسیۆمی تیادایە، جیا لە فسفۆڕ و ئاسن و كارۆتین و ڤیتامینەكانی ئەی و بی و سی و ئێچ، سیستمی بەرگریی لەش بەهێز دەكات و توانای لەش زیاتر دەكات، ئەوە لەپاڵ چالاككردنی لوولەكانی خوێن و رێگرتن لە مەینی خوێن.

لەگەڵ ئەوەش هەندێك بەشی مریشك هەن كە رەنگە خواردنیان زیانی هەبێت، لەوانە تووشبوون بە شێرپەنجە، ئەوانیش، سییەكانی مریشك  كە ژمارەیەكی زۆر بەكتریا و مشەخۆری تیادایە و بە كوڵان لەناو ناچن، ملی مریشك، بەهۆی بوونی گرێ لیمفاوییەكان كە ژەهر و بەكتریایان لەخۆ گرتووە، بۆیە زۆر خواردنی دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە.

سەری مریشك، بەهۆی كەڵەكەبوونی هەندێك مادەی مەترسیدار، سیقەتۆرە و ریخۆڵەكانی، كە بەكتریا و پاشماوەی خۆراكی تیادایە و زۆر خواردنی چەوری خوێن زیاتر دەكات، پێستی مریشك، كە بە چەوری دەوڵەمەندە و سوودێكی ئەوتۆی نییە، جیا لە بوونی بەكتریا و مشەوخۆر تیایدا، قاچی مریشك، زۆر خواردنی قاچی مریشك كێش زیاد دەكات، جیا لە مانەوەی هۆرمۆنەكان تیایدا و خواردنی زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، كلك یان دوایین بڕبڕەكانی پشتی مریشك، مەترسیدارترین شوێنە و بڕێكی زۆر بەكتریا و ژەهری تیادایە.     



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل