ساڵانه دواى ئاشكراكردنى نمره‌ى قۆناغه‌كانى كۆتایى ئاماده‌یی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده، دواى چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستى هەرێمى كوردستان سیستمى زانكۆلاین ده‌كاته‌وه بۆ خۆ ناونووسكردنى قوتابیان له زانكۆ و په‌یمانگاكانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانى تر، سه‌نته‌ره‌كانى پڕكردنه‌وه‌ى سیستمى زانكۆلاین خولیان بۆ قوتابیان كردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تیش بێئاگایى خۆى له‌و باره‌یه‌وه نیشان ده‌دات.
تەنیا لە رێی ئەم یوزەر نەیم و پاسوۆردە دەتوانن بچنە ناو سیستەمی زانكۆلاین
ئەمڕۆ پێنجشه‌م 27ى ئاب، عەباس ئەكرەم گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕای گەیاند، له ئێسته هیچ جۆره سیستمێكمان بۆ وه‌رگرتنى قوتابیان له زانكۆ و په‌مانگاكان نه‌كردووه‌ته‌وه، بۆیە نامانه‌وێت پێش ڕووداوه‌كان بكه‌وین و بڕیار بده‌ن.
زیاتر گوتى، هێشته زووه بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه چوونكه جارێ قوتابیانى خولى دووه‌مى ئاماده‌ییه‌كان ماون و تا ئه‌وكاته له‌لاى ئێمه‌وه به‌فه‌رمى هیچ شتێك بڵاو ناكه‌ینه‌وه.
هاوكات وەزارەتی خوێندنی باڵا دەرچووانی دوازدەی ئامادەیی وریا دەكاتەوە، له‌كاتى ده‌ست به‌كاربوونى سیستمى زانكۆ لاین پێویسته قوتابیان بەباشی یوزەر نەیم و پاسوۆرد بپارێزن، چونكە دواتر تەنیا لە رێی ئەم یوزەر نەیم و پاسوۆردە دەتوانن بچنە ناو سیستەمی زانكۆلاین.
مامۆستا هاوڕێ قادر پسپۆڕى بوارى پڕكردنه‌وه‌ى سیستمى زانكۆلاین له سه‌نته‌رى كارێزما كه خولى كردووه‌ته‌وه به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، به‌هۆى ڕێكاره‌كانى ته‌ندروستى خووله‌كه یه‌كه‌م جار به سیستمى ئۆنڵاین ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها به‌هۆى ئه‌وه‌وه‌یه كه قوتابیان پرسیارێكى زۆریان له باره‌ى سیستمى پڕكدرنه‌وه‌كه لا دروست بووه بۆ پێویسته ئه‌و خوله بكه‌ینه‌وه.
زیاتر گوتى، خوله پێوه‌ندى نییه به سیستمه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا، پێوه‌ندى به نه‌بوونى پلان و ناوه‌ندى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیاره‌كانى قوتابیانه‌وه هه‌یه له باره‌ى ئه‌و سیستمه زانكۆلاینه كه ژیانى قوتاینیانى له‌سه‌ره‌وه به‌نده.
ئاشكراى كرد، له شارێكى وه‌ك سلێمانى ته‌نیا دوو ناوه‌ند هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى به قوتابیان بڵێت چۆن ڕیزبه‌ندى ریزبەندكردنى بەشەكان و كۆلێژەكان لەناو سیستمى زانكۆ لاین و هه‌ڵبژاردنى زانكۆكان و خوێندنى زانكۆ له به‌یانیان و ئێواران و شارەزایى لەسەر زانكۆ لاین وەرده‌گرن.
خوله‌كه پێوه‌ندى نییه به سیستمه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا
ماوەی چەند ساڵێكە وەزارەتی خوێندنی باڵا كار بەسیستەمی زانكۆلاین دەكات بۆ ئەوەی قوتابیان بە ئاسانی لەماڵەوە فۆڕمی زانكۆ و پەیمانگاكان پڕ بكەنەوە، لەگەڵ ئەوە چەندان سەنتەر و قوتابخانە بە پارە فۆڕم بۆ قوتابیان پڕ دەكەنەوە.
قوتابى ئه‌حمه‌د له‌تیف كه پۆلى 12ى ئاماده‌یى به خوولى یه‌كه‌م ته‌واو كردووه و خاوه‌نى 91 نمره‌یه به "وشه"ى گوت، دوودڵییه‌كى زۆرم بۆ دروست بووه له پڕكردنه‌وه‌م بۆ كۆلێژ له‌ڕێى سیستمى زانكۆ ڵاینه‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى هاوڕێیان و خزمانى پێشووترم له‌ڕێى ئه‌و سه‌نته‌ر و كۆمپانیا و شوێنانه‌وه پڕیان كرده‌وه و ساڵى رابردوو زیانێكى زۆریان به‌ركه‌وت و له‌و شوێنى دڵخوازى خۆیان ناویان نه‌هاته‌وه، ئه‌گه‌رچى نمره‌كانیشیان به‌رز بوو".
ئاماژه‌ى دا، هیچ چاره‌یه‌كى تریشمان نییه، ئه‌و سه‌نته‌رانه نه‌بێت به‌هۆى ئه‌وه ورده‌كارى زۆره و ئه‌وان ورده‌كارییه‌كه‌ى ده‌زانن، پڕكردنه‌وه‌كه له نێوان 25 هه‌زار تاكو 250 هه‌زار هه‌یه.
لاى خۆیه‌وه پارێزه‌ر یوسف سامان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، هه‌ر قوتابییه‌ك له هه‌ر سه‌نته‌ر و شوێن و كۆمپانیا و ته‌نانه‌ت قوتابخانه‌كه‌یشیان پاره‌یان لێ وه‌رگیرا و فیڵیان كرد لێیان و ڕووبه‌ڕووى هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن بوونه‌وه ده‌توانن له ڕێى یاساوه مافى خۆیانم له دادگا به تۆماركردنى سكاڵا وه‌ربگرنه‌وه.
ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، ئێم كێشه‌یه له ساڵى 2017ه‌وه به‌رده‌وامه و به‌رده‌وام قوتابیان فێڵیان لێ كراوه و وه‌زاره‌تیش كه‌مته‌رخه‌م بووه، هۆكارى سه‌ره‌كى به‌رده‌وامى ئه‌م كۆمپانیا و شوێن و سه‌نته‌رانه ئه‌وه‌یه قوتابى كه فێڵى لێ ده‌كرێت سكاڵا تۆمار ناكات بۆیه ئه‌وانیش به‌رده‌وامن له‌وكاره.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنه‌وه‌ى زانستى بۆ ساڵى 2019 پلانی وەرگرتنی بە سێ شێوازى خوێندن بە خۆرایی بوو كه 24 هەزار و 784 كورسی بوو، بۆ خوێندنی پاڕاڵێل كە 10 هەزار و 514 كورسی بوو، هەروەها بۆ ئێواران 11 هەزار و 577 كورسی بوو، كۆی گشتی وەرگرتنی قوتابیان لە زانكۆ حكوومەیەكان 46 هەزار و 875 كورسی خوێندن بوو. هاوكات كورسی خوێندن لە زانكۆ ئەهلییەكان بریتییە بوو لە 23 هەزار و 713 كورسی كە هەر یەك شێواز خوێندنی تێدا بوو.