ئه‌و سیستمه‌ی هاتوچۆی هه‌ولێر بۆ نووسینی ناوی هاووڵاتییان و به‌ڕێكردنی مامه‌ڵه‌كانیان داینابوو كه به ئۆنلاین نۆره‌ی مامه‌ڵه‌كانیان بگرن، به‌هۆی به‌كارهێنانی به‌شێوه‌یه‌كی نادروست له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه و وه‌رگرتنی پاره سیستمه‌كه هه‌ڵگیرا.
له ماوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كوردستان و رێوشوێنه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زۆر له‌و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییان رۆژانه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، سیستم ئۆنلاینیان داهێنا.
خه‌ڵكی به ته‌مه‌ن پاره‌یان ده‌دا تا نۆره بنووسن
ئه‌مڕۆ شه‌موو 29ی ئاب، فازڵ حاجی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، سیستمی ئۆنلاین له هاتوچۆی هه‌ولێر هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و ئێسته هاووڵاتییان ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بكه‌ن بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان.
روونیشی كرده‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند هاووڵاتییه‌كه‌وه خراپ به‌كار ده‌هێنرا و سیستمه‌كه بۆ پاره كۆكردنه‌وه ئیستغلال كرابوو، بۆیه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه خه‌ڵكی به ته‌مه‌ن پاره‌یان ده‌دا تا نۆره بنووسن، بۆیه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئه‌وه‌ی قبووڵ نه‌كرد و هه‌ڵیوه‌شانده‌وه.
سیستمه‌كه به‌جۆرێك بوو كه پێش ئه‌وه‌ی كارت له هاتوچۆی هه‌ولێر هه‌بێت، ده‌بوو به سیستمی ئۆنلاین ناوت بنووسی رۆژه‌كه‌ت بۆ دیاری كرا، به‌ڵام به‌هۆی گه‌نده‌ڵی چه‌ند كه‌سێكه‌وه سیستمه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.