به‌های فرۆشتنی زێڕ له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ بۆرسه هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز ده‌كات و ماوه‌یه‌كه نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه، به‌ڵام له كڕینه‌وه‌ی زێڕی هاووڵاتییان نرخه‌كه به‌هۆی رێگرییه‌كانی هه‌نارده‌كردنی زێڕ زیاتر دابه‌زیوه و هه‌ر ئه‌وه‌ش بازاڕه‌كه‌ی سست كردووه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ له كوردستان هۆكار بوو له‌وه‌ی به‌شێكی له هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ستخستنی پاره هه‌له‌كه بقۆزه‌وه و زێڕ بفرۆشن.
كارزان وه‌فیق زێڕنگر و بڕیاری كۆمپانیای krnb بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، جاران هه‌ر كیلۆیه‌ك له ناردنی زێڕ هه‌زار دۆلاری تێده‌چوو، به‌ڵام ئێسته ته‌نیا له ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه كه‌مێك ده‌برێته ده‌ره‌وه و تێچووه‌كه‌ی بۆ دوو هه‌زار دۆلار زیادی كردووه.
به‌گوته‌ی ئه‌و بازرگانه هه‌ر ئه‌و هۆكاره‌ش وای كردووه له مسقاڵێك زێڕ پێنج هه‌زار دینار كه‌م ببێته‌وه.
له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردووه‌وه نرخی زێڕ رووی له دابه‌زین كردووه و ئێسته هه‌ر ئۆنسێك له زێڕ به هه‌زار و 930 دۆلار ده‌فرۆشرێت.
هۆكاری ناوخۆیی پێنج هه‌زار دینار له هه‌ر مسقاڵێك زێڕی كه‌م كردووه‌ته‌وه
نرخی زێڕ له حه‌وتی ئابی ئه‌مساڵ به‌رزترین به‌های مێژوویی تۆمار كرد كاتێك هه‌ر ئۆنسێكی گه‌یشته دوو هه‌زار و 76 دۆلار، به‌ڵام له‌و كاته‌وه رووی له دابه‌زین كردووه. هه‌فته‌ی رابردوو دیسان نرخی زێڕ گه‌یشته دوو هه‌زار دۆلار و دواتر دیسان پاشه‌كشه‌ی كرده‌وه.
له هه‌ولێر مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 24 به 385 هه‌زار دیناره، زێڕی عه‌یار 21 به 335 هه‌زار دینار و 18 عه‌یار به 285 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت.