به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌باره‌ی به‌كارهێنانی توك توك له له‌شاره‌كه وریایی ده‌دات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م هه‌شتی ئه‌یلوول، فازڵ حاجی به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر رای گه‌یاندووه، توك توك بووه‌ته ئه‌و گرێیه‌ی كه‌خه‌ریكه وه‌كو شێرپه‌نجه شه‌قامه‌كانمان داگیر ده‌كات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی هاتوچۆی هه‌ولێر تكا ده‌كات
ئه‌و به‌رپرسه‌ی هاتوچۆی هه‌ولێر تكا ده‌كات هاووڵاتییان خۆیان لێ به دووربگرن به‌كاریشی نه‌هێنن، چونكه هه‌ر كاتێك به‌ده‌ستتانه‌وه بێت ده‌ستی به‌سه‌ر داده‌گیرێت و پێتان نادرێته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر به بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره له هۆیه‌كانی گواستنه‌وه قه‌ده‌غه كرا و هه‌مووان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.