كریستی نوێم پارێزگاری ویلایه‌تی ''ساوس داكۆتا''ی ئه‌مه‌ریكا و پاڵێوراوه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی كۆمارییه‌كان، له لێدوانێكدا له‌باره‌ی سه‌گه‌كه‌ی بایدن ڕای گه‌یاند، پێویسته سه‌گه‌كه‌ی بایدن له‌ناو ببرێت، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له سه‌گه‌كانی بایدن به ناوی ''كۆمانده‌ر'' ئازاری یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌دات.
له ماوه‌ی
ڕابردوودا كریستی نوێم سه‌گێكی خۆی كوشت، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی به گوته‌ی خۆی، جڵه‌وی سه‌گه‌كه‌ی له ده‌ست ده‌رچووه، كریستی پێی وایه ڕه‌فتاره‌كانی ئه‌مدواییه‌ی سه‌گه‌كه‌ی بایدن و هێرشكردنه سه‌ر پاسه‌وانه‌كانی كۆشكی سپی، ئاماژه‌ی مه‌ترسیدارن و پێویسته بایدن سه‌گه‌كه له‌ناو ببات.
سەگەکەی بایدن پاسەوانانی بریندار کردووە
پارێزگاره‌كه‌ی ویلایه‌تی ''ساوس داكۆتا'' نكۆڵی له‌وه ناكات، له‌ناوبردنی سه‌گه‌كه كارێكی ئه‌سته‌م و سه‌خته، به‌ڵام هه‌ندێك كات ناچار ده‌بیت ئه‌وه بكه‌یت.
به‌مدواییه سه‌گه‌كه‌ی بایدن بووه‌ته جێی باسی میدیاكان، ئه‌مه‌یش به‌هۆی دڕیی سه‌گه‌كه و هێرشكردنه سه‌ر پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانی كۆشكی سپی و برینداركردنی هه‌ندێك له پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، ئێسته فشار له‌سه‌ر بایدنه سه‌گه‌كانی له كۆشكی سپی دوور بخاته‌وه.