به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی گرتنی دوو تۆمه‌تباری ڕاگه‌یاند كه بكوژن. تۆمه‌تباره‌كان وه‌ك پۆلیس ڕای گه‌یاندووه له بازگه‌ی سماقووڵی گیراون و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر چالاكییه‌كه‌ی كردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 14ی ئهیلوول، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، دوو بكوژی هاووڵاتییه‌ك له بازگه‌ی سماقووڵی گیراون كه له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌غدا به‌پێی ماده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقی داوا كرا‌و بوون.
وه‌ك پۆلیس ئاماژه‌ی بۆ كردووه، تۆمه‌تباره‌كان به ناوه‌ی (ح.ج.م – ا.ع.ع) بووه و به هاوكاری بازگه‌ی سماقووڵی سه‌ر به ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر گیراون و ئێسته به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوان راگیراون و دواتر ره‌وانه‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌غدا ده‌كرێن.
پێشتریش چه‌ندان تۆمه‌تباری تر له به‌غداوه ڕایان كردووه له لایه‌ن تیمه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێره‌وه گیراون و راده‌ستی یاسا كراونه‌ته‌وه.