شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركووك و ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق/ پارتى/ له‌و چاوپێكه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ "وشه" ئاماژه به مه‌ترسییه‌كانى ئێسته‌ى كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌كات و مه‌رجه‌كانیشیان بۆ گه‌ڕانه‌وه ئاشكرا ده‌كات. هه‌روه‌ك هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، به‌لای ئه‌وانه‌وه هه‌ڵبژاردن به فره‌بازنه‌یی باش نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌ك بازنه بێت هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وا باشتره.
دۆخی كه‌ركووك هه‌ر ناته‌ندروست و ناجێگیره چیتان كردووه؟
به‌داخه‌وه له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر، دۆخێكی سه‌پێنراو به‌سه‌ر كه‌ركووك سه‌پێنراوه، هه‌موو ئه‌و ده‌زگا ته‌ناهیی و كارگێڕییه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سانی غه‌یره كورده‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن، نه پارێزگا و نه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی شه‌رعییان نییه. هه‌روه‌ها كورد له‌و ناوچانه زۆرینه‌یه، به‌ڵام پارێزگار و به‌پرسی ده‌زگای هه‌واڵگری عه‌ره‌به، كه‌ركووك ئێسته هاوشێوه‌ی پێش 2003یه، ئه‌وه‌ی رێی پێ ده‌درێت له كه‌ركووك هاووڵاتیی بێ چه‌ك و بێ ئیراده‌ی سیاسییه. ئه‌گه‌ر كوردێكش بیه‌وێت كاری سیاسی یان هه‌ڵوێستی سیاسی هه‌بێت ئه‌وا رێپێدراو نییه.
پارتی بۆ به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كان ناكات و ناگه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك؟
كه‌ركووك به‌لای ئێمه‌وه داگیر كراوه، ڕه‌نگه هه‌ندێك كه‌س بپرسێت ئه‌ی بۆ مووسڵ و به‌غدا داگیر كراوه، قه‌د نه‌مانگوتووه "مووسڵ و به‌غدا" شارێكی كوردییه، ئێمه له‌و شوێنانه میوانین، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له تاران و ئه‌نكه‌ره مێوانین. كه‌ركووك ماڵی خۆمانه و خه‌ڵكی غه‌ریبی تێدایه. له‌به‌رئه‌وه تا ئه‌و غه‌ریبانه له ماڵه‌كانمان ده‌رنه‌چن و ناگه‌ڕێنه‌وه. ئه‌گه‌ریش به ڕێ دیپلۆماسی نه‌توانین ئه‌و خه‌ڵكه ده‌ربكه‌ین، ئه‌وا هه‌ر رێیه‌ك پێویست بێت ده‌یگرینه‌به‌ر.
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له كه‌ركووك ده‌ڵێت پارتی كێشه‌ی هه‌یه بابه‌ته‌كه چییه؟
من وه‌ڵامی قسه بێ بنه‌ماكانى كاكه حه‌مه سوور ناده‌مه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێ به‌چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك وه‌ڵامی بدرێته‌وه.
بۆچی هه‌موو حزبه‌كانی كه‌ركووك چاویان له گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتییه بۆ كه‌ركووك؟
ئه‌و پرسیاره ده‌بێ له‌وان بكرێت، چونكه ئه‌و حزبانه له كه‌ركووكن بۆ هیچیان پێ ناكرێت، كه‌وایه قسه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه پێویسته بوونێكی واقیعی و به‌هێزت هه‌بێت، ئه‌گه‌ر تۆ له كه‌ركووك بیت به‌بێ چه‌ك، بێ ئیراده و كه‌سیش گوێت بۆ نه‌گرێت، بۆچی ده‌گه‌ڕێیته‌وه، ده‌بینین هاووڵاتییانی كورد ته‌عریب ده‌كرێن و زه‌ویی كورد داگیر ده‌كرێت، ئه‌و هێزانه‌ی له كه‌ركووكن چی‌یان كردووه، ده‌كرێ پارتیش هاوشێوه‌ی ئه‌و هێزانه بگه‌ڕێته‌وه خه‌ڵك لێی قبووڵ ده‌كات، تاكه ئومێد به پارتی ماوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی كه‌ركووك، بۆیه ئێمه سیاسه‌تی خۆمان هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته گوشاری باشمان دروست كردووه.
چۆن دۆخی كه‌ركووك ئاسایی ده‌كرێته‌وه؟
ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه كۆبوونه‌وه‌كان له نێوان پێكهاته‌كان و كورد به سه‌رپه‌رشتی un بهردهواییان هه‌یه، پڕۆژه‌یه‌ك هه‌یه، له پڕۆژه‌كه دۆسیه‌ی ته‌ناهی، سه‌ربازی، ته‌عریب و داگیركردنی زه‌وی له خۆی ده‌گرێت، گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت. هه‌نگاوی باش نراوه، به‌ڵام هێشتا ماوه. له سه‌ردانی دوای مسته‌فا كازمی بۆ هه‌رێم، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم به كازمی گوتووه، "ده‌بێ دۆخی ئه‌و ناوچانه ئاسایی بكرێته‌وه".
هه‌نگاوی حكوومه‌تی هه‌رێم چی بووه؟
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شاندێكی پێكهێناوه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و ناوچانه، هه‌روه‌ها ئه‌و شانده گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه، هه‌روه‌ها شاندی پێكهاته‌كانیش هه‌نگاوی باشیان ناوه. هه‌موو ئه‌وانه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه.
هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌ركووك چییه؟
به‌لای ئێمه‌وه هه‌ڵبژاردن به فره‌بازنه‌یی باش نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌ك بازنه بێت هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وا باشتره، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كرا هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووی عێراق به‌شێوه‌ی 18 بازنه بێت، ئه‌گه‌ر له‌وه بچووكتر بێته‌وه ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ده‌نگده‌ران، بچووككردنه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌كان، ره‌نگه ئه‌و نوێنه‌رانه رۆڵی راسته‌قینه‌ی ئه‌و ناوچه نه‌بینن. بۆیه پێمان وایه ده‌بێت ئه‌و بابه‌ته‌كه رابگیرێ و گوێ له ده‌نگ كوردیش بگرێت.
رۆڵی په‌رله‌مانتاره كورده‌كان له به‌غدا چۆنه؟
هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆڵی په‌رله‌مانتاره‌كان له‌لایه‌ن ده‌نگده‌ره‌كانیان ده‌بێت، به‌ڵام نوێنه‌ر نابێ بترسێت، چونكه كه ترسا ناتوانێ كاری خۆی بكات، بۆیه ئه‌وه‌ی كار نه‌كات له ئیهمالییه، خۆم ئه‌وكاته‌ی له په‌رله‌مان بووم رێككه‌وتنی كوڕی مالیكیم هه‌ڵوه‌شانده‌وه، چه‌ندان جاریش هه‌ڕه‌شه‌م لێ كرا. بۆیه ئه‌وانه‌ی له به‌غدان پرسی نه‌ته‌وه‌یه‌كیان له ئه‌ستۆیه، نه‌ك ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار به‌ده‌نگی كورد بڕواته ئه‌وێ له‌وێش نووسراو بكات مووچه و قووتی فه‌رمانبه‌ران ببڕێت، هه‌رێم وه‌ك پارێزگایه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.