عێراق.. ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا هەڵدەكشێتەوە

:: PM:05:54:22/09/2020 ‌

ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیا گەیشتووەتە نزیكەی 31 ملیۆن 545 هەزار حاڵەت و مردنیش لە سەرووی 970 هەزار حاڵەتە، وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری تووشبوونی رۆژانەی راگەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوو، 4724 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار كراوە.
مردن گەیشتووەتە 8682 حاڵەت
بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتەكە ئەمڕۆ سێشەم بڵاو كرایەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو لە تاقیگە تایبەتەكان بە كۆرۆنا لە عێراق، 21644 پشكنین ئەنجام دراوە، 4724 حاڵەتی تووشبوونی نوێ تۆمار كراوە، 1466 حاڵەت لە بەغدا و 175 لە نەجەف و 173 لە سلێمانی و 110 لە هەولێر و 353  لە دهۆك و 120 لە كەربەلا و 161 لە كەركووك و 89 لە دیالە و 430 لە واست و 389 لە بەسڕە و 170 لە میسان و 131 لە بابل و 199 لە دیوانییە و 289 لە زیقاڕ و 26 لە ئەنبار و 127 لە نەینەوا و 211 لە سەڵاحەدین و 107 لە موسەنا.

هەر ئەمڕۆ 3682 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، لەوانە 1256 لە بەغدا و 186 لە هەولێر و 91 لە سلێمانی و 126 لە دهۆك و 148 لە كەركووك، جیا لە تۆماركردنی 57 حاڵەتی مردن، نۆ لە سلێمانی و دوو لە هەولێر و شەش لە دهۆك و سێ لە كەركووك، كۆی ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتە 327580 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 261757 حاڵەتە و مردنیش گەیشتووەتە 8682 حاڵەت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل