شاره‌زایه‌كی ئابووری ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی ڕژدی بۆ بنیادنانی ژێرخانی ئابووری ناوه و ئه‌و پڕۆژانه‌ی ده‌كرێن له چوارچێوه‌ی ژێرخانی ئابوورییه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 22ی ئه‌یلوول، فه‌رهاد ... شاره‌زای ئابووری بۆ "وشه" گوتی، ژێرخانی ئابووری له كوردستان هه‌نگاوی باشی بۆ نراوه كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی زۆری بۆ دانانی ئه‌و ژێرخانه هه‌یه.
پێویسته له‌ڕووی وه‌به‌رهێنانیشه‌وه هه‌نگاو بنرێ
روونیشی كرده‌وه كه ژێرخانی ئابووری پڕۆژه‌ی ستراتیجی گه‌وره و ڕێگاوبان و كاره‌با و پڕۆژه‌ی ئاو ده‌گرێته‌وه، ئێسته كوردستان زۆرێك له پڕۆژه‌ی لێ ئه‌نجام ده‌درێت كه له داهاتوودا ده‌توانرێ وه‌ك ژێرخانی ئابووری مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ.
ئه‌و شاره‌زایه كه هاوكات مامۆستای زانكۆیه پێی وایه، ڕێژه‌یه‌كی باشه تا ئێسته هه‌نگاوی بۆ نراوه، به‌ڵام پێویسته له‌ڕووی وه‌به‌رهێنانیشه‌وه هه‌نگاو بنرێ و وه‌به‌رهێنه‌ری زیاتری وڵاتان رابكێشرێته كوردستان.
ئامانجی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی پێشتر ڕای گه‌یاندووه، بنیادنانی ژێرخانێكی ئابووری تۆكمه‌یه بۆ كوردستان، له‌و ڕێیه‌یشه‌وه ده‌یه‌وێ ئابووری كوردستان به‌هێزتر بكات و داهات له‌سه‌رچاوه‌ی تره‌وه جگه له نه‌وت په‌یدا ببێ.