مامۆستایه‌كی زانكۆ ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، خه‌رجكردنی پاره بۆ پڕۆژه‌كان له رووی ئابووری بازاڕه‌وه زۆر گرنگه كه ئێسته به‌رده‌وام حكوومه‌ت پڕۆژه‌ی نوێ ده‌ست پێ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 22ی ئه‌یلوول، خالید حه‌یده‌ر مامۆستای زانكۆ و شاره‌زای ئابووری به "وشه"ی راگه‌یاند، دوو جۆر داهات له كوردستان ده‌ڕوات، یه‌كێكیان بۆ مووچه و ئه‌ویتر بۆ پڕۆژه‌كان كه خه‌رج ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆ گونجاندن بۆ مووچه هه‌یه به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی كه له‌به‌رده‌ستی حكوومه‌تدایه، به‌ڵام پاره‌ی به‌رده‌وام بۆ پڕۆژه‌كان خه‌رج ده‌كرێت.
خه‌رجكردنی پاره بۆ پڕۆژه‌كان له رووی ئابووری بازاڕه‌وه زۆر گرنگه
روونیشی كرده‌وه كه خه‌رجكردنی پاره بۆ پڕۆژه‌كان له رووی ئابووری بازاڕه‌وه زۆر گرنگه، چونكه به‌هۆیه‌وه پاره ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه و جووڵه‌ی بازاڕ به‌رده‌وام ده‌بێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌ستی كار و ده‌ستاوده‌ستكردنی پاره هه‌یه و دۆخه‌كه هاوسه‌نگی وه‌رده‌گرێت.
خالید حه‌یده‌ر باسی له‌وه كرد، حكوومه‌ت به‌و پاره‌یه‌ی كه بۆ پڕۆژه‌كان ده‌یخاته بازاڕه‌وه، قه‌ره‌بووی ئه‌و بۆشاییه ده‌كاته كه كه‌وتووه‌ته مووچه‌وه، به‌گشتی حكوومه‌ت توانیوویه‌تی ئابووری و جوڵه‌ی بازاڕ رابگرێت.
به بڕوای ئه‌و شاره‌زایه‌ی ئابووری، گفتوگۆكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، بۆ رێككه‌وتن و كۆتایی هێنان به‌و گرفت و كێشه‌یه، كۆتایی به ته‌نگژه‌كان ده‌هێنێت و باشتر له رابردوو ئابووری هه‌رێم جووڵه‌ی تێ ده‌كه‌وێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی