ئه‌مڕۆ سێشەم باره‌گای بارزانی چه‌ند پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه، له پرسه‌نامه‌ی یه‌كه‌مدا سه‌ره‌خۆشی له ماڵباتی خوالێخۆشبوو دكتۆر عه‌لی ره‌شید ده‌كات، به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی باوكی به‌ڕێزتان ''ره‌شید ئه‌حمه‌د خۆشناو''مان پێگه‌یشت.
له پرسه‌نامه‌ی دووه‌مدا سه‌ره‌خۆشی له ماڵباتی فه‌ریق شێروان عه‌بدولڕه‌حمان ده‌كات، به دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی ''سیروان سه‌ید عه‌بدولڕه‌حمان سه‌ید عه‌لی باخچه''ـی براتمان پێگه‌یشت. پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خۆت و خانه‌واده نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین.
له پرسه‌نامه‌ی سێیه‌مدا سه‌ره‌خۆشی له په‌روین عه‌لی محه‌مه‌د بیوكی ده‌كات، به دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی ''ستار عه‌لی محه‌مه‌د عه‌لی بیوكی''ـی براتمان پێگه‌یشت. پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خۆت و ته‌واوی خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له پرسه‌نامه‌ی چوارەمدا سه‌ره‌خۆشی له هاوده‌نگ فارووق دەکات، به دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی دایكتمان پێگه‌یشت. پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خۆت و ته‌واوی خانه‌واده و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.