مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بڕی 540 ملیۆن دیناری بۆ پێداویستی ناوه‌نده‌كانی خوێندن ته‌رخان كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 23ی ئه‌یلوول، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، به‌فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 540 ملیۆن دینار ته‌رخان كرا بۆ كڕینی پێداویستییه‌كانی خۆپارێزیی بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له ته‌واوی كوردستان.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕای گه‌یاندبوو كه دابینكردنی ئه‌و پاره‌یه به مه‌به‌ستی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی ۲۰۲۰ ـ ۲۰۲۱ كه بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ست پێ بكات.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ڕابردوو پاره‌ی بۆ ته‌واوی سێكته‌ره‌كانی ژیانی هاووڵاتییان دابین كردووه، بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی زۆرترین بڕی خه‌رج كردووه و ئێسته‌یش بۆ پاراستنی قوتابیان له ناوه‌نده‌كانی خوێندن، ئه‌و پێویستییانه دابین ده‌كات.