بەرزترین ئاماری تووشبوونی رۆژانەی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كرا

:: PM:05:22:23/09/2020 ‌

ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیا گەیشتووەتە نزیكەی 31 ملیۆن 856 هەزار حاڵەت و مردنیش لە سەرووی 976 هەزار حاڵەتە، وەزارەتی تەندروستی عێراق دوایین ئاماری تووشبوونی رۆژانەی راگەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوو، 5055 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار كراوە.
تووشبوون گەیشتە 332635 حاڵەت
بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتەكە ئەمڕۆ چوارشەم بڵاو كرایەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو لە تاقیگە تایبەتەكان بە كۆرۆنا لە عێراق، 22816 پشكنین ئەنجام دراوە، 5055 حاڵەتی تووشبوونی نوێ تۆمار كراوە، 1623 حاڵەت لە بەغدا و 104 لە نەجەف و 345 لە سلێمانی و 240 لە هەولێر و 370  لە دهۆك و 154 لە كەربەلا و 117 لە كەركووك و 68 لە دیالە و 416 لە واست و 327 لە بەسڕە و 142 لە میسان و 67 لە بابل و 263 لە دیوانییە و 357 لە زیقاڕ و 24 لە ئەنبار و 125 لە نەینەوا و 158 لە سەڵاحەدین و 155 لە موسەنا.

هەر ئەمڕۆ 3231 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، لەوانە 934 لە بەغدا و 202 لە هەولێر و 150 لە سلێمانی و 22 لە دهۆك و 107 لە كەركووك، جیا لە تۆماركردنی 72 حاڵەتی مردن، حەوت لە سلێمانی و سێ لە هەولێر و نۆ لە دهۆك و چوار لە كەركووك، كۆی ئاماری تووشبوون لە عێراق گەیشتە 332635 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 264988 حاڵەتە و مردنیش گەیشتووەتە 8754 حاڵەت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل