گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان رای گه‌یاند، ته‌عریبی نوێ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كان و خه‌مخۆری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌وپه‌ڕی بەرپرسیارێتییە.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان دوێنی له په‌یامێكدا هۆشداری له‌باره‌ی ره‌وشی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان دا و رای گه‌یاند، ناكرێت له عێراقێكی دیموكراتدا له ناوچه كوردستانییه‌كان به‌و جۆره مامه‌ڵه بكرێت.
پڕۆسه‌ی ته‌عریب مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 23ی ئه‌یلوول، عه‌بدوڵا وه‌رتێ، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، پڕۆسه‌ی ته‌عریب مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و شاری كه‌ركووك كه به‌شێوه‌یه‌كی پیلان بۆ دارێژرا و به‌رده‌وامی هه‌یه.
روونیشی كرده‌وه كه به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌سه‌ر ته‌عریبی ناوچه كوردستانییه‌كان و خه‌مخۆری بۆ گه‌وره‌یی مه‌ترسی پڕۆسه‌كه، له‌وپه‌ڕی هه‌ستكردنه به لێپرسراوێتی حكوومه‌تی هه‌رێم.
وه‌ك عه‌بدوڵا وه‌رتێ ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌ركی حكوومه‌ته به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بێنه سه‌ر هێڵ و رێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو بۆ رێگری له‌و شاڵاوی ته‌عریبه بدۆزنه‌وه، چونكه ئه‌وه پێویستی به هاوئاهه‌نگی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هه‌یه كه كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن.
له لایه‌كی تره‌وه، وه‌زاره‌تی دادی عێراق بڕیاریدا كاركردن به گرێبه‌سته‌كانی كشتوكاڵییه‌كانی سه‌رده‌می رژێمی لێخراوی به‌عس رابگرێت، ئه‌م بڕیاره‌ش رێگری له‌وه‌ده‌كات عه‌ره‌به هاورده‌كان به‌پێی یاسا‌و گرێبه‌سته‌كانی سه‌رده‌می سه‌ددام، ده‌ست به‌سه‌ر زه‌ویوزاری جووتیارانی كورد دابگرن له‌و ناوچانه.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ـه‌وه، هاتنی عه‌ره‌بی هاورده به پشتیوانی پۆلیسی فیدرالی عێراق له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌ستی پێ كردووه، به تایبه‌تیش له سنووری ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان و پارێزگای كه‌ركووك.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا